بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هێرشە مووشەکییەکەى ئەوڕۆ لە شنۆوە بووە

هێرشە مووشەکییەکەى ئەوڕۆ لە شنۆوە بووە
AvaToday caption
هێرشەکەى ئەوڕۆی سوپای پاسداران بۆ سەر بارەگای حیزبە کوردییەکان بە مووشەک بووە
posted onJuly 10, 2019
noبۆچوون

هەواڵدەرییەکانی ئێران سەبارەت بە هێرشەکانی سەر لە بەیانی ئەوڕۆ چوارشەممە ١٩ پوشپەڕ بۆسەر بنکە و بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە کە هێرشەکەی ئەمڕۆی سوپا لە ڕێگەی مووشەکەوە ئەنجام دراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان سوپا لە هێرشی ئەوڕۆدا کەڵکی لە ڕاکێت هاوێژی ١٢٢ملیمیتری HM-120 وەرگرتووە. هێرشەکانیش لە شنۆوە ئەنجام دراوە و ئامانجی مووشەکبارانەکە کوێستانەکانی کێلەشین و هەڵگورد بووە.

بە هۆی مووشەک بارانەکەی ئەوڕۆ سوپای پاسداران کچێک بە ناوی زەیتون کە تەمەنی ١٨ ساڵە و خەڵکی گووندەکانی هەرێمی برادۆستە شەهید بوو و هەروەها دوو برای بە ناوەکانی سیروان و ئیسمایل بریندار بوون. هەروەها خەسارێکی زۆر وەبەر ڕەز و باغی خەڵکی سیدەکان و هەڵگورد کەوتووە.