بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیسرائیل: ئامادەی شەڕێکی تەواوین لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران

ئیسرائیل: ئامادەی شەڕێکی تەواوین لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران
ڕەسمەکه هی ئارشیڤه
posted onAugust 1, 2024
noبۆچوون

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەكان، هۆشداریی ئیسرائیلی بۆ کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە پەیامێک بۆ ئێران نێردراوە و بە پێی ئەو پەیامە ئیسرائیل لە ئەگەری هێرشێکی بەرفراوان لەلایەن کۆماری ئیسلامی و بریکارەکانییەوە ئامادەیە شەڕێکی تەواو بکات.

هەر لەم پێوەندییەدا، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "هەر لە سەرەتای شەڕەوە بە ڕوونی وتوومانه کە ئێمە لە دۆخی شەڕ لەگەڵ میحوەرین، واتە کۆماری ئیسلامی".

ئەو زیادی کرد: "ئەمە شەڕێکی تەواوەتییە لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان. حەماس و حوسییەكان و حیزبوڵڵا قۆڵی ئەم میحوەرەن و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گورزێکی كوشندەمان لە هەریەکەیان داوە".

جێگای ئاماژەیه ڕۆژی چوارشەمه، ١٠ی گەڵاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزی بەرگری ئیسرائیل له ئۆپراسیۆنێکی زۆر ورد و پێشکەوتوو، ئیسماعیل هەنیه، گەوره تیرۆریستی فەڵستینیی کوشت.