بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خۆپێشاندنانی ملیۆنی تەنیا ڕێگەی ڕوخانی دیکتاتۆرە

خۆپێشاندنانی ملیۆنی تەنیا ڕێگەی ڕوخانی دیکتاتۆرە
AvaToday caption
دوای خۆپێشاندنانی ملیۆنی لە ڤەنزۆێلا لە ئەلجەزایریش بە ملیۆن کەس ڕژانە سەر شەقامەکان.
posted onMarch 9, 2019
noبۆچوون


سکای نیوزی عەرەبی: یەک ملیۆن خۆپێشاندەری ئەلجەزایری دژی خۆپاڵاوتنەوەی دووبارەی بوتفلیقە بۆ پێنجەمین خوولی سەرکۆماری ئەو وڵاتە ڕژانە سەر شەقامەکان. ڕۆژی هەینی دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئەلجەزایر وێڕای پڕ بوونی شەقامەکان لە هێزی دژە شۆڕش دژی عەبدولعەزیز بوتفلیقە سەرکۆماری ئەو وڵاتە خۆپێشاندانیان کرد.

 

لە هەوڵێکێ بێوێنەدا یەکێک لە پێشنوێژەکانی ڕۆژی هەینی لە شاری ئەلجەزیرە بە پێچەوانەی ڕۆژانی هەینی ڕابڕدوو نزای بۆ سەرکۆماری ئەو وڵاتە نەکرد و تەنیا بۆ ئەلجەزایر و خەڵکی ئەو وڵاتە ئارەزووی بەختەوەری کرد. لە لایەکی دیکە ڕاپۆڕتەکان باس لەوە دەکەن چەندین نوێنەری حیزبی دەسەڵاتدارا دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و پەیوەستی خۆپێشاندانەکانی خەڵک بوونە.

عەبدولعەزیز بوتفلیقە، ٨٢ ساڵە و ئێستا بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەکی شاری ژێنۆ خەوێنراوە و لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا لە هیچ کۆڕوکۆبوونەوەیەک قسەی نەکردووە. دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئەلجەزایر کە لە درێژەکێشانی دەسەڵاتی سیاسەتمەدارە کۆنەکاری شەڕی سەربەخۆیی لەگەڵ فەڕانسە ماندوو بوونە، خوازیاری لەسەرکارلاچوونی بوتفلیقەن.

شایانی باسە بوتفلیقە سەرڕای ئەوەی بە تووندی نەخۆشە بەڵام بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە خۆی پاڵاوتووە.

جەزایر

جەزایر ٢

جەزایر ٣