بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە بەغدا ژمارەیەکی زۆری بەرپرسی باڵا و پەرلەمانتاری عێراقی لەسەر گەندەڵی دەستگیر کران

لە بەغدا ژمارەیەکی زۆری بەرپرسی باڵا و پەرلەمانتاری عێراقی لەسەر گەندەڵی دەستگیر کران
posted onJune 30, 2026
noبۆچوون

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەڵمەتێکی بێ وێنە و بەرفراوانیان بۆ دەستگیرکردنی دەیان بەرپرسی باڵا، پەرلەمانتار و سەرمایەدار لە بەغدا دەستپێکرد و ناوچەی سەوزیان خستە ژێر ڕێکاری توندی ئەمنییەوە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە چەندین ناوچەی بەغدا، بەتایبەت لە ناوچەی سەوز و گەڕەکی"شەعب لە باکووری پایتەخت، دەستیان بە هەڵمەتێکی چڕی پشکنین و دەستگیرکردن کردووە.

 لەم هەڵمەتەدا کە لەسەر بنەمای فەرمانی دادوەری جێبەجێ دەکرێت، نزیکەی 20 بەرپرسی حزبی و حکومی، پەرلەمانتاری خولی ئێستا و خولەکانی پێشوو، لەگەڵ چەندین سەرمایەدار و ڕاوێژکار بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی، کەڵەکەبوونی سامانی ناشەرعی و بەهەدەردانی سامانی گشتی دەستگیر کراون.

بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە، هێزە ئەمنییەکان خاڵی پشکنینی چڕیان لە ناوەوەی ناوچەی سەوز جێگیر کردووە و ڕێگە بە چوونەدەرەوەی هیچ کەسێک نادەن، تەنیا ئەو خوێندکارانە نەبێت کە کارتی بەشداریکردنی تاقیکردنەوەکانیان پێیە. لە نێو دەستگیرکراوەکاندا چەندین سەرکردە و کەسایەتیی سیاسیی دیار دەبینرێن.