گۆڤاری هەواڵی شرۆڤەکان سەر بە نووسینگەی سیاسی سوپای پاسداران لە ژمارەی ڕۆژی سێشەممەی خۆیدا هۆشداری داوە لە بەهێزبوونی بێدەنگی فرقەیەک لە ئێراندا.
بە پێی نووسراوی گۆڤارەکە، ئەو بەشە لە دەروێشەکان " زەیبیە"سیاسەتێکی شاراوە و نەرمەبڕیان هەیە. زەهبیە کە تیرەیەکی دەروێشەکانە لە سەردەمی هەڵبژاردنی سەید عەلیرزا ئاوایی وەزیری دادوەری دەوڵەتی یازدەیەم ناوی کەوتە سەر زاران.
سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوە دەکای زەهبیە ڕەوتێکی بێ دەنگە و بێدەنگیەکەی بۆ ئەوەیە کە سرنجی زیاتر بخرێتە سەر نیعمەتوڵلایی، سوڵتانعەلی شاهی. زەهبیون بە کەڵکوەرگرتن لەو دەرفەتە کادرسازیان کردووە و هێزی خۆیان لە بوارەکانی ئابوری و تەنانەت سیاسی قایم کردووە.
سوپای پاسداران دەڵێ دامەزرێنەری کۆمپانیاکانی چای ئەحمەد و چای مەحمود یەکێک لە سەرۆکەکانی ئەو تیرەیە. بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە نیشانی دەدات سوپای پاسداران دەیهەوێ بەستێنی هێرشێکی نوێ بۆسەر دەروێشە گونابادیەکان خۆش بکات.