رفتن به محتوای اصلی

زارا محەمەدی دوای شەش مانگ دەستبەسەرکران بە بارمتەی قورس ئازاد کرا

زارا محەمەدی دوای شەش مانگ دەستبەسەرکران بە بارمتەی قورس ئازاد کرا
AvaToday caption
posted onDecember 2, 2019
noدیدگاه

مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین زارا محەمەدی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ سەرماوەز بە دانانی بارمتەی قورسی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و دوای شەش مانگ دەستبەسەر کران ئازاد کرا.

زارا محەمەدی ڕێککەوتی ٢ جۆزەردان لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوو و چەندین ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی و لە ژێر گوشاردا ڕاگیرابوو بۆ ئەوەی دانپێدانانی زۆرەملی پێ بکرێت.

دەزگای ئیتلاعات و دۆزگەری گشتی شاری سنە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان خستبوو پاڵ زارا محەمەدی. ئەو چالاکڤانە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ خەرمانان بە بێ ئامادە بوونی پارێزەرەکەی برابوو دادگای شۆڕشی شاری سنە.

ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئیتلاعات بۆ سەر زارا محەمەدی ڕایگەیاندبوو زارا تەنیا بە تاوانی گووتنەوەی وانەی زمانی کوردی دەستبەسەر کراوە و سەرجەم ئەو تۆمەتانەی دیکەی خرابوونە پاڵ زارا ڕەتی کردبوونەوە.