ئەورۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان قسەى لەسەر ئەو ئۆپەراسیۆنە کرد کە دوێنێ دژى ڕۆژئاواى کوردستان ڕایگەیاندە و تا ئێستاش بە فڕۆکە و تۆپ، بۆمباران و تۆپبارانى خەڵکى سڤیلى پێ دەکات و زیاتر لە ١٥ کەس گیانیان لە دەست داوە و بە دەیانى دیکەیش بریندار بوونە.
ئه‌ردۆغان لەبارەى ئۆپەراسیۆنەکەو ئەو دەنگۆیانەى کە لێوەى دروست بووە گوتى "قسه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن كه له پێناو یه‌كیەتی و پێكه‌وه‌یی سووریا هاویشتوومانه. ئێوه به‌وشێوه‌یه له قه‌راغه‌وه بووه‌ستن، ئێمه له‌سه‌ر رێبازی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین. کەسەکان دێن و دەچن، بەڵام بانگەوازەکە هەموو کات دەمێنێتەوە. سیاسەت لە تێڕوانینی ئاک پارتی ئەمەیە، بەردەوامیش وا دەمێنێتەوە''.
ئه‌ردۆغان لە قسەکانیدا ڕووی ده‌می کردە هه‌موو ئه‌و وڵاته‌نه‌ی كه ئه‌ندامن لە ناتۆ له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه ئه‌مریكا و گوتى "ئێمه توركیاین و ئێمه وڵاتێكین ئه‌ندامین لە ناتۆ. مادده‌ی پێنج زۆر به‌باشی ده‌زانن. له‌كاتێكدا كه ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییانه په‌لاماری توركیا ده‌ده‌ن كه ئه‌ندامە لە ناتۆ، ئێوه ناتوانن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بێده‌نگ بن، مافی ئه‌مه‌تان نییه".
سەرکۆمارى تورکیا باسى لەوەش کرد کە هاوشێوه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌ده‌ست رژێمى سوریاوەن و بۆ ئه‌و ناوچانه‌ش كه له‌ژێر كۆنترۆڵی یەپەگە و هەسەدەدان "کەس نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه. چونكه خه‌ڵك له رووی سته‌مه‌وه، ئه‌م دوو پێكهاته‌یه وه‌ك یه‌ك ده‌بینێت".. "چ عه‌ره‌ب چ كورد چ هه‌ركه‌سێك له چینه‌كانی دیكه، ئێمه ئامێزمان واڵایه بۆ هه‌ركه‌سێك كه ده‌ستبه‌جێ ئێستا ریزه‌كانی په‌یه‌ده جێ ده‌هێڵێت و هه‌نگاو بۆ پاراستنی ماڵ، گوند، شار و ناموسی خۆی ده‌نێت".
سه‌ركۆمارى تورکیە باسى لەوە کرد کە "وه‌ك چۆن نامانه‌وێت جارێكی دیكه داعش ببێته‌وه به‌ڵای سه‌رمان، ناشمانه‌وێت جیهان به گشتی و وڵاتانی ئه‌ورووپا دووچاری ئه‌و به‌ڵایه ببنه‌وه. ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵمان چی پێویست بێت به‌م جۆره مامه‌ڵه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ داعشه‌كان".. "هیچ کاتێک لە سووریا، تورکیا رێگای بەکارهێنانی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی تاقی نەکردووەتەوە، بەپێچەوانەوە سەری هەمووی پان کردۆتەوە''.