رفتن به محتوای اصلی

مەلا مستەفا دەستى لە شەهیدکردنى ٨ ڕزگاریدا هەبووە

مەلا مستەفا دەستى لە شەهیدکردنى ٨ ڕزگاریدا هەبووە
مەلا شێرزادى دۆستى خەلخاڵى هەبوو و دەستى لە خوێن و بەگرتدانى خەڵک هەبوو
بە بەشدارى مەلا مستەفاى شێرزادى مانۆڕێکى سەربازى لە مەریوان بەڕێوە چوو
posted onSeptember 18, 2018
noدیدگاه



ئەمڕۆ سوپاى پاسداران کە لە درێژەى مانۆڕە سەربازییەکانى خۆى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، سوپای محەمەد ڕەسولڵاى ٢ لە شارى مەریوان مانۆڕێکى سەربازى ئەنجام دا.

 

لەم مانۆڕەدا کە مامۆستا ڕۆستەمى نوێنەرى خەڵکى کوردستان لە مەجلیسى خوبرەگانى ڕەهبەرى، مەلا شێرزادى ئیمام جومعەى مەریوان، فەرماندەى سوپاى شارى مەریوان، مەنسوور مرادى نوێنەرى خەڵکى مەریوان و سەرواوا لە پەرلەمان، سەرپەرشتى فەرماندارى مەریوان و چەند وردە بەرپرێکى دیکەى سەربازى و ئیدارى تێیدا بەشدار بوون، چەند جووڵەیەکى بچووکى سەربازى بۆ نیشاندانى عەزەمەتى سوپاى پاسداران نیشان درا.

 

سەرهەنگ شەکیبا سەلیمى، فەرماندەى سوپاى شارى مەریوان لە مەراسیمەکەدا گوتى "ئەم مانۆڕە سەربازییە نیشاندەرى هێزى گەورە و پەیامێکى بەهێزە بۆ دوژمنان تا وەلەرزەیان بهێنێت"، بەڵام ئاماژەى بەوە نەکرد کە ئەم سوپایە تەنیا بۆ داپڵۆسینى خەڵکى نێوخۆى ئێران زیرەکە نەوەک دوژمنان! هەر شەوى ڕابردوو بوو کە ئیسرائیل هێرشى کردە سەر چەند بنکەیەکى ئەم سوپا بەهێزەى کە سەلیمى باسى لێوە دەکات و نزیکەى ٦٠ کەسیانى لێ کوشت کەچى دەنگى لێوەى نەهات.

 

ئەم سەرهەنگە لە هەموو شوێن بێخەبەرە گوتیشى "گەمارۆکان بوونەتە هۆى گەشە و ڕەونەقى ئابوورى وڵات و لە زۆر شتدا خودکەفا بووینە"، بەڵام ئاماژەى بەوە نەدا کە ئابوورى ئێران لەم چەند مانگەى پاش بەرجام بەرەو وێرانى دەڕوات و ئەگەر بەردەوام بێت ناڕەزایەتییە بەرفراوان و زۆرەکانى خەڵکى لە ناوچە و شارە جیاوازەکانى ئێران دەبێتە هۆى ڕووخانى ئەو دەسەڵاتەى سەرهەنگ شەکیبا باسى لێوە دەکات.

دیمەنێک لە ڕژەى ئەوڕۆى مەلا مستەفا شێرزادى لە مانۆڕەکەى مەریوان!

دیمەنێک لە ڕژەى ئەوڕۆى مەلا مستەفا شێرزادى لە مانۆڕەکەى مەریوان!


شایەنى باسە مەلا مستەفاى شێرزادى کە لەم مانۆڕەدا وەک ڕۆحانییەکى بەکرێگرتە و کاسەلێسى کۆمارى ئیسلامى بەشدار بوو، نیشانى دا کە نەک هەر بە پێى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى ئەنسارییەکى ئەلقاعیدەیییە، بەڵکو جاشێکە لە بەرگى ڕوحانییەتدا و بە پێى ئەو زانیارییانەى کە دەست ئاڤاتودەى کەوتوون "مەلا شێرزادى لە ساڵى ١٣٦٠ بۆ ١٣٦١ى هەتاوى دەستى هەبوو لە کوشتنى ٨ پێشمەرگەى حیزبی ڕزگارى کوردستان لە ئاوایی ساوجى سەر بە شارى مەریوان"، یەکێک لەو پیاوە پیرانەى کە ئاگادارى ڕووداوەکە بووە لە شارى مەریوانەوە بە ئاڤاتودەى گوت "کاتێک کە ئەو پێشمەرگانە لە ساوجى تیرباران کران لە دەرەوەى پایگەى سوپاوە کرابوونە ژێر گڵ و پاش ئەوەى کە ویستیان دەریان بێننەوە هیچ کەس شوێنەکانى پێ نەدەزانین تەنانەت پرسیاریش لە بەرپرسى پایگاکەى ئەوکاتى کرا و ئەویش شوێنى لاشەکانى نەدەزانى، کەچى کە مەلا مستەفایان بانگ کرد، شوێنى هەر هەشت جەنازەکەى ئاشکرا و یەکە بە یەکە دیتنەوە"، ئەم کردەیەى مەلا شێرزادى بووە هۆى ئەوەى کە خەڵکى بۆیان دەرکەوێت دەستى لە شەهیدکردنى ئەو هەشت کەسەدا هەبووبێت، بەڵام هۆکارى ئەوەى کە بۆچى نەیانوێراوە لە قاوى بدەن، ئەو پیاوە بەتەمەنە گوتى "مەلا شێرزادى دۆستى خەلخاڵى بوو و پیاوى کۆمارى ئیسلامى بوو و کەس نەیدەوێرا بە خوار سەیریشى بکات، چونکە دەستى لە نێو خوێن و بەگرتدانى خەڵکدا هەبوو".

 

شایەنى باسە مەلا مستەفا شێرزادى کە دەستى لەگەڵ ئەنسارولئیسلام لە هەرێمى کوردستان تێکەڵ کردبوو و بە پەیوەندى نێوان ئەنسار و سوپاى پاسداران دەناسرا، دەستى هەبوو لە گواستنەوەى ئەنسارەکان لە پاش بۆمبارانکردنیان لە هەورامانى عێراق و پەڕاندنەوەیان لە مەریوانەوە بەرەو شوێنى نادیار و هەروەها دەستى هەبوو لە لەسێدارەدانى زانیار و لوقمان مورادى کە بە بێ تاوان مردنى هەردوو کوڕ و کوڕەزاکەى مەلا مستەفا شێرزادییان لەسەر ساغ کرایەوە.