رفتن به محتوای اصلی

سوپاى پاسداران لەسەر هێرشەکەى ئیسرائیل لە عێراق بێدەنگى هەڵبژاردووە

سوپاى پاسداران لەسەر هێرشەکەى ئیسرائیل لە عێراق بێدەنگى هەڵبژاردووە
AvaToday caption
لە هێرشەکەى دوێنێى ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکى چەکوچۆڵى حەشدى شەعبی و سوپاى قودس، ٢٩ کەس بریندار و کەسێکیش کوژرا!
posted onAugust 13, 2019
noدیدگاه

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانى عێراق عادل عەبدولمەهدى لەگەڵ وەزیرى ناوخۆ و دوو فەرماندەى حەشدى شەعبی، چوونە شوێنى تەقینەوەکە لە ئۆردوگاى "الصقر" کە لە باشوورى بەغداد هەڵکەوتووە.

دوێنێ ئیسرائیل هێرشى کردە سەر بنکەیەکى حەشدى شەعبی کە ملشیایەکى شێعەى سەر بە سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامىییە و ئەو بنکەیەى کە پڕبوو لە چەک و چۆڵ و مووشەکى کۆمارى ئیسلامى خاپوور کرد.

ئۆفیسى سەرۆکوەزیرانى عێراق پشتڕاستى کردەوە کە "فەرمانى بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ هۆکارەکانى ڕوودانى ئەم کارەساتە و ئەنجامدەرانى و سەلامەتى کەسەکانى نێو ئۆردوگاکە دەرکراوە، بۆ ئەوەى چی دیکە لە نێو ئەمبارى هێزە چەکدارەکان کارەساتێکى لەو شێوەیە ڕوو نەداتەوە".

تەقینەوە بەعد

ئۆفیسى فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنى بەغداش لە بەیاننامەیەکدا باسى لەوە کردووە کە "بە هۆى هێرشەکەى دوێنێ، کەسێک کوژراوە و ٢٩ کەسی دیکەیش بریندار بوونە" و هەروەها باسیشى لەوە کردووە کە بە هۆى تەقینەوەکە هەرچەندە دەیان پارچە بە شەقام و ناوچەکانى دەوروبەردا بڵاو بوونەتەوە و تەنانەت گەیشتوونەتە ناوچەى سەوزیش، بەڵام دەوروبەرى بنکەکەش ئاگرێکى گەورە دروست بووە و بە زەحمەت توانراوە کۆنتڕۆڵى بکەن و بە هۆى ئاگرەکەوەش هیچ چەک و چۆڵێک نەتوانراوە دەربکرێت و لەنێو چوونە.

هێشتا ئیسرائیل ئەم هێرشەى پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام لەم ماوەیەى ڕابردوودا ئیسرائیل ئەمە چەندەمین هێرشە دەیکاتە سەر سوپاى قودس و بریکارەکانى لە عێراق و زیاتر لە ٢٠٠ هێرشیشی کردووەتە سەر سوپاى قودس لە سوریە، بەڵام تا ئێستا سوپاى پاسداران و کۆمارى ئیسلامى تەنیا بێدەنگییان بەرامبەرى هەلبژاردووە و هیچ جۆرە کاردانەویەکیان بەرامبەرى نەبووە، تەنیا ئەوەندە نەبێت کە لە نوێژى هەینییان ئاخوندەکان دەست بە هەڕەشە و گوڕەشە و لەنێوبردنى ئیسرائیل دەکەن.