رفتن به محتوای اصلی

گەمارۆخستنە سەر زەریف چی بە دواوە دەبێت؟

گەمارۆخستنە سەر زەریف چی بە دواوە دەبێت؟
AvaToday caption
posted onAugust 1, 2019
noدیدگاه

دوای بڕیاری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە ڕۆژی چوارشەممە نۆی گەلاوێژ بۆ گەمارۆخستنە سەر جەواد زەریف و ناساندنی ناوبراو لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە "ماستاوچی گەورە"، لە کاتێکدا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تووندی کاردانەوەی بەو بڕیارە نیشان داوە، نیشانەکانی گەمارۆی سەر زەریف ئەگەری هەیە زیاتر لە نەچوونی زەریف بۆ ئەمریکا بێت.

لەمەودوا، دانی سوتەمەنی بەو فرۆکانەی زەریفیان پێیە لە هەموو شوێنێکی جیهان دەبێتە هۆی دانانی گەمارۆ لە لایەن ئەمریکا بۆ سەر ئەو کۆمپانیا و فرۆکەخانانە.

١٦ مانگ پێش لە گەمارۆ خستنە سەر زەریف، میدیاکانی ئاڵمان بڵاویان کردەوە هیچ کام لە کۆمپانیاکانی نەوتی ئەو وڵاتە کە ئەرکی دابینکردنی سوتەمەنی فرۆکەخانەی مونیخیان لە سەرشان بووە، ئامادە نەبوون لە کاتی سەفەری دەرەوەی زەریف لە ٢٨ فێوریەی ٢٠١٨ سوتەمەنی بە فرۆکەی هەڵگری ناوبراو بدەن.

لەو ڕووداوەدا ، وەزارەتی بەرگری ئاڵمان دەستێوەردانی کرد وئەو دۆخە شەرمهێنەرەی کۆتایی پێهێنا و وایکرد کە سوتەمەنی بە فرۆکەی زەریف بدرێت. هێزی دەریایی ئەرتەشی ئاڵمان سوتەمەنی بەو فرۆکەیە گەیاند بۆ ئەوەی کۆمپانیا نەوتییەکانی تایبەت بە گەیاندنی سووتەمەنی تووشی گەمارۆی ئەمریکا نەبنەوە.

دەرکەوتەیەکی دیکەی گەمارۆ خستنە سەر زەریف ئەوە دەبێ کە هەر وڵاتێک زەریف بۆی بچێت یاخود ئەو بەرپرسانەی دەگەڵ ناوبراو چاوپێکەوتن بکەن دەکەونە ژێر چاوەدێری ئەمریکا و ئەگەری هەیە گەمارۆیان بخرێتە سەر یاخود دەگەڵ کۆمەڵێک ئاستەنگ بەرەوڕووببنەوە.

ئەگەری داخرانی هەژمارەکانی زەریف لە تویتەر و فەیسبوک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە لە ئارادایە. ئێستا بە گەمارۆخرانە سەر زەریف، سەفەری زەریف بۆ ئەمریکا دەکەوێتە ئاڵۆزی و نادیار بوونێکی زۆرەوە و تەنانەت ئەو پرسە ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر سەفەری حەسەن ڕووحانی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان درووست بکات.

زەریف بە کاردانەوە بە بڕیاری ئەمریکا بۆ گەمارۆخستنە سەر ناوبراو گووتویەتی: نە خۆم و نە بنەماڵەکەم هیچ مڵک و ماڵێکمان لە ئەمریکا نییە کە گەمارۆ بخرێتە سەریان. لە درێژەدا نووسیویەتی سپاس کە ئەمن وەک هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئامانجەکانتان دەبینن.

دەوڵەتی ئەمریکا ئاگاداری ئەوە هەیە کە زەریف و بنەماڵەکەی داراییان لە ئەمریکا هەیە یاخود نا، بەڵام گەمارۆی زەریف بەو حاڵەتە بە کردەوە چکۆلەکردنەوەی سیستەمێک و ڕیبەرەکەیەتی کە وەزیری دەرەوەی بە ماستاوچی خامنەیی یاخود ماستاوچی گەورە ناودێر کردووە.

کاردانەوەی سوپای پاسداران هەڵگری دژوازییەکی گەورەیە. هەر ئەو سوپای پاسدارانە کە بە ساڵانە هێرش دەکاتە سەر زەریف و بودجەی زنجیرەی گاندۆ بۆ چکۆلەکردنەوەی زەریف و دەزگای وەزارەتی دەرەوەی دابینکردووە و قاسم سلێمانی فەرماندەی لکی قودسی سوپا بە کردەوە زەریفی بە شایستە و نهێنی پارێزی ڕژیم نەزانی کە ناوبراو لە سەفەری بەشار ئەسەد بۆ تاران ئاگادار بکاتەوە و تەنانەت بوو بە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی زەریف بۆ ماوەی چەند ڕۆژ،  پێنجشەممە دەی گەلاوێژ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێزی لە هەوڵەکانی زەریف لە شەڕی میدیایی و پڕوپاگەندە لە دژی دوژمن گرت!

لە لایەکی دیکە مەشرق نیوزی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات دەرفەتی قۆستەوە بۆ تانەلێدان لە لاینگرانی زەریف و ڕۆژی پێنجشەممە نووسی: پێویستە ئەوانیش بیری سازان و نەرمبوون لەگەڵ شەیتانی گەورە" ئەمریکا" لەسەریان ببنە دەرەوە.

لە ئاخرین سەفەری بۆ ئەمریکا، زەریف لەگەڵ چکۆلەکردنەوە و شکاندنێکی گەورە ڕووبەڕوو بووە و بە کردەوە نەیتوانی زیاتر لە ٦٠٠ میتر هاتوچۆ بکات.

ئەو ڕۆژەی کە زەریف و جان کێری، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی دێموکراتی ئۆباما لە شەقامەکانی ئەوروپا قەدەمیان لێدەدا، ئیدی وەک خەون و ئارەزویەک بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران دەبیندرێت.