رفتن به محتوای اصلی

ئێران ڕێکۆردی هەژماری بانکی دونیای شکاند!

ئێران ڕێکۆردی هەژماری بانکی دونیای شکاند!
AvaToday caption
ئێران بەرزترین ڕێژەی هەژماری بانکیی بە پێی دانیشتووانی هەیە
posted onJuly 27, 2019
noدیدگاه

بەپێ ئاماری سەرچاوە باوڕپێکراوەکانی دونیا، ئێران پلەی یەکەمی ڕێژەی هەژماری بانکی لە ئاستی دونیا بە پێ دانیشتووانی هەیە.  بەراوردى ڕێژەی هەژماری بانکی بە پێ هەزار کەس لە ئێران زیاتر لە ٨ هەزارە کە ئەم بەراوردە بۆ وڵاتانی تورکیا ۱۲۰۰، عەرەبستان ۱۰۰۰، مالزی ٨۰۰، هیند و ئیتالیا و ئەرمەنستان ۷۰۰ و بەڕازیل ٦۰۰ هەژمارە.

بەوتەی هادی خانی بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی لێپرسینەوەی تایبەتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پارەسپیکردنەوە و هەڵاتنی ماڵیاتی "زیاتر لە ٥۰۰ ملیۆن هەژماری بانکی بەپێ ٨۰ ملیۆن دانیشتووانی هەیە کە ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە." باوک و کوڕێک لە یەکێک لەپارێزگاکانی ئێران ٨٤۰ کەسی حەقێقی و ٤۷۰ کەسی یاساییان گیرۆدی گەندەڵی خۆیان بە تەوەری هەڵاتنی ماڵیاتی کردووە و تەنیا لەم حاڵەتەدا، ۲ هەزار پاڕێزەرنامە بۆ هاوردەکردن ، هەناردەکردن، کارتی بازرگانی کرێچییانە، کردنەوەی هەژماری کرێچیی، تۆمارکردنی کۆمپانیا فۆرمالیتەکان و هەروەها ٦ تا ۷ هەزار ملیار تمەن کەتمانی داهات ناسێنراوە.