![ئێران ڕێکۆردی هەژماری بانکی دونیای شکاند!](/sites/default/files/2019-07/%D8%A8%D8%A7%D9%86%DA%A9.jpg)
بەپێ ئاماری سەرچاوە باوڕپێکراوەکانی دونیا، ئێران پلەی یەکەمی ڕێژەی هەژماری بانکی لە ئاستی دونیا بە پێ دانیشتووانی هەیە. بەراوردى ڕێژەی هەژماری بانکی بە پێ هەزار کەس لە ئێران زیاتر لە ٨ هەزارە کە ئەم بەراوردە بۆ وڵاتانی تورکیا ۱۲۰۰، عەرەبستان ۱۰۰۰، مالزی ٨۰۰، هیند و ئیتالیا و ئەرمەنستان ۷۰۰ و بەڕازیل ٦۰۰ هەژمارە.
بەوتەی هادی خانی بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی لێپرسینەوەی تایبەتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پارەسپیکردنەوە و هەڵاتنی ماڵیاتی "زیاتر لە ٥۰۰ ملیۆن هەژماری بانکی بەپێ ٨۰ ملیۆن دانیشتووانی هەیە کە ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە." باوک و کوڕێک لە یەکێک لەپارێزگاکانی ئێران ٨٤۰ کەسی حەقێقی و ٤۷۰ کەسی یاساییان گیرۆدی گەندەڵی خۆیان بە تەوەری هەڵاتنی ماڵیاتی کردووە و تەنیا لەم حاڵەتەدا، ۲ هەزار پاڕێزەرنامە بۆ هاوردەکردن ، هەناردەکردن، کارتی بازرگانی کرێچییانە، کردنەوەی هەژماری کرێچیی، تۆمارکردنی کۆمپانیا فۆرمالیتەکان و هەروەها ٦ تا ۷ هەزار ملیار تمەن کەتمانی داهات ناسێنراوە.