رفتن به محتوای اصلی

کۆمارى ئیسلامى گلەیی لە ئەوروپا دەکات

کۆمارى ئیسلامى گلەیی لە ئەوروپا دەکات
AvaToday caption
لاریجانى: ئەوروپا لە چارەسەری پرسەکاندا کێشی کەمە، تەنانەت بێ کێشە
posted onJune 27, 2019
noدیدگاه

 

عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە تووندی ڕەخنەی لە لایەنە ئەوروپاییەکانی بەرجام گرت و گووتی: ئەوروپاییەکان لە دوو قۆناغدا نیشانیان داوە کە لە چارەسەری پرسەکاندا کێشیان کەمە و تەنانەت بێ کێشن. لاریجانی دەیەی هەشتا و پێش لە سەرکۆماری ئەحمەدی نەژاد، ڕاوێژکاری پلەبەزری ئێران لە دۆسیەی ناوەکی ئەو وڵاتە بوو.

 

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە ئاماژە بە ئەزموونەکانی خۆی گووتی: لە سەرەتای درووست بوونی ئەو پرسە کە مونافقین، مەبەستی ڕێکخراوی" موجاهیدینی خەڵقی ئێرانە" درووستیان کرد و ئەلبرادعی بەدواداچوونی بۆ کرد و سێ وەزیری ئەوروپایی سەردانی ئێرانیانکرد، ئەوان گووتیان کێشەکە چارەسەر دەکەین و ئێران دەتوانێ دوای ماوەیەک درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بدات.

لاریجانى

لاریجانی لە درێژەدا دەڵێ، دۆخەکە دەریخست کە ئەوان توانایی ئەو کارەیان نییە. لە یەکێک لە دانوستانەکاندا سۆلانا بە منی گووت: دەمانهەویست کێشەی ئەتۆمی ئێران چارەسەر بکەین بەڵام ئەمریکاییەکان نەیانهێشت. لە کاتی چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام ، ئێران ئەوروپا بەوە تاوانبار دەکات کە تەنیا لە ئاستی قسەدا پێبەندی بەڵێنەکانی بووە و هیچ کارێکی بۆ ئەو مەبەستە نەکردووە.

لاریجانی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام، ئەوروپاییەکان داوایان لە ئێمە کرد چەند حەوتوو مۆڵەتیان پێبدەین و وەڵامی ئەمریکا نەدەینەوەو تەنانەت پێشنیاری هاوکاری بانکی و کڕینی نەوت لە ئێرانیان کرد کە لە کۆتاییدا ئەوەیش هەر قسە بوو. شایانی باسە، لە کاتێکدا ئێران خۆی بۆ کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی لەبەرجام ئامادە دەکات، وڵاتانی ئەوروپایی هۆشداریان داوە بە تاران لەمەڕ هەر پێشێل کردنێکی ڕێککەوتنی بەرجام.