رفتن به محتوای اصلی

بە فەرمانی ترەمپ؛ ئەمریکا هێرشی ئاسمانیی نوێ دەکاتە سەر ئێران

بە فەرمانی ترەمپ؛ ئەمریکا هێرشی ئاسمانیی نوێ دەکاتە سەر ئێران
posted onJune 29, 2026
noدیدگاه

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، هێرشی ئاسمانیی نوێیان کردووەتە سەر چەندین ئامانجی سەربازی لە ناوخۆی ئێران.

بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی سێنتکۆم، ئەم هێرشانە وەک وەڵامێکن بۆ پابەندنەبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و هێرشکردنە سەر کەشتیی نەوتهەڵگری کیکۆ بە درۆن لە نزیک گەرووی هورمز، کە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتبوو.

 ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا ڕۆژی پێشتریش هێرشی دیکەی کردبووە سەر ئێران وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەئامانجگرتنی کەشتیی ئیڤەر لافلی.

لە هێرشە نوێیەکاندا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەندین ئامانجی ستراتیژییان پێکاوە، لەوانە: ژێرخانی چاودێریی سەربازی، سیستمەکانی پەیوەندیکردن، پێگەکانی بەرگریی ئاسمانی، کۆگاکانی درۆن و تواناکانی چاندنی مینی دەریایی ئێران.

سەرەڕای گرژییەکان، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دڵنیایی دەدات کە هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بە ئاسایی بەردەوامە، هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسی و هێرشێکی چاوەڕواننەکراو.