رفتن به محتوای اصلی

ئاشکرابوونی بەڵگە هۆشداریی ڕووخانى دیوارەکەى مەهاباد

ئاشکرابوونی بەڵگە هۆشداریی ڕووخانى دیوارەکەى مەهاباد
posted onFebruary 10, 2019
noدیدگاه

 

دۆینێ بیستی ڕێبەندان بە هۆی ڕووخانی دیواری مەسکەنی مێهری سەیداوا تازە بووک و زاوایەکی ئەو شارە کە لە نێو ئۆتۆمبێلێکى پرایددابوون، گیانیان لە دەستدا.

 

 بیستی  مانگی گەلاوێژی ئەو ساڵ بەرپرسی تەعاونی ١٧ سەیدئاوای مەسکەنی مێهری مەهاباد لە دووتوێی نامەیەکدا کە بۆ ئیدارەی مەسکەن و شارسازی  ناردووە داوای کردووە دەستبەجێ دیواری مەسکەنی مێهری سەیداوا چاک بکەن کە مەترسی گیانی و دەروونی بۆ سەر خەڵک درووست کردووە. دوای تێپەڕبوونی چەندین مانگ لە داواکاری بەڕێوەبەرایەتی تەعاونی حەڤدەی سەیداوا و زیاتربوونی درزەکانى دیوارەکە بەرپرسانی شاری مەهاباد هیچ هەوڵێکیان نەداوە بۆ چاککردنی ئەو دیوارە.

 سەر ئەنجام لە  ئەنجامی کەمتەرخەمی بەرپرسانی شاری مەهاباد ئێوارەی ڕۆژی٢٠ ڕێبەندان کچ و کوڕێکی مەهابادی بە ناوەکانی مازیار عەلەوی و بەفرین بێهزادی کە تازە ژیانی هاوبەشیان پێک هێنابوو و لە نێو ئۆتۆمبێلەکەى خۆیان لە پەنا ئەو دیوارە وەستابوون دیوارەکە بەسەریاندا ڕووخا و هەردووکەسەکە گیانیان لە دەست دا.

شایانی باسە لە ماوەی ڕابڕدوودا بەرپرسان و شارەوانی مەهاباد بە هاوکاری وەزارەتی ئیتلاعات پارەیەکى زۆریان بۆ گۆڕینی دیموگرافی مەهاباد و هاوردەکردنی تورکەکان بۆ ئەو شارە خەرج کردووە. بە گووتەی شارۆمەندانی مەهاباد بێتوو دەزگا پێوەندیدارەکان سامانی خەڵک بۆ خزمەتی دەزگای ئیتلاعات و پڕۆژکانی شێواندنی مەهاباد بە کار نەهێنن و لە خزمەتی ئاوەدانی شاردا خەرجی بکەن ئەوە قەت ڕووداوی بەو شێوە دڵتەزێن لەو شارەدا ڕوو نادەن.

 

بەڵگە