پاتێل جێگرى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، لە وىەڵامى ڕۆژنامەنووسێک لەسەر پێویستى بە پەلەى توماج ساڵحى هونەرمەندى دەستبەسەرکراو بە پێداویستنى پزیشکى، خوازیارى ئازادى ئەم هونەرمەندە نیشتمانییە و زیندانیانى دیکەى سیاسى لە ئێران بوو.
ئەو سەرکوتى دژبەرانى بە نیشانەى ترسى کۆمارى ئاخوندى لە خەڵکى ئێران زانى.
پاتێ گوتى: بەداخەوە چۆنیەتى ڕووبەڕووبوونەوە و ڕەفتار لەگەڵ توماج ساڵحی، یەکێک لە دواهەمین نمونەگەلی پێشێلکردنى مافى مرۆڤە لە لایەن ڕژێمى ئێرانەوە. ئێمە داوا لە بەرپرسانى کۆمارى ئاخوندى دەکەین کە بە پەلە توماج ساڵحی و زیندانیانى سیاسى دیکە ئازاد بکەن و بەڕێز ساڵحى پێویستى بە خێرایی دەستى بە پێداویستییە پزیشکییەکان ڕابگات.
ئەو باسى لەوەش کرد کە "ڕەفتارى خراپ لەگەڵ زیندانیانى سیاسى بە مەبەستى ترساندنى خەڵک و سەرکوتى ناڕەزایەتییەکان، نیشاندەرى ترسنۆکى و ترسى کۆمارى ئیسلامییە لە خەڵک بەتایبەت لە لاوانێکى وەک توماج تۆقیون.