رفتن به محتوای اصلی

کۆمارى ئیسلامى بەهۆى پاشەکشەکانى بەرامبەر ئازەربایەجان هەرێمى کوردستانى کردە ئامانج

کۆمارى ئیسلامى بەهۆى پاشەکشەکانى بەرامبەر ئازەربایەجان هەرێمى کوردستانى کردە ئامانج
AvaToday caption
posted onOctober 7, 2021
noدیدگاه

جێگرى سیاسى دەفتەرى عەقیدەتى ـ سیاسى فەرماندەیی گشتى هێزەکانى کۆمارى ئیسلامى، دواى پاشەکشەکردن لەسەر پرسى ئازەربایەجان، هەڕەشەى لە هەرێمى کوردستان کرد.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، هەروەک پێشبینى کرابوو، کۆمارى ئیسلامى خۆى بوارد لە چوونە نێو گێرمەوکێشەکانى ئازەربایەجان و بە پێشنیار و داواکارى نێوەنجگیرى لە ڕووسەکان، هەڕەشەى لە هەرێمى کوردستان کرد کە "هەنگاوى پێشوەختە" دەهاون.

تیرۆریست ڕەسوڵ سەنایی ڕاد بانگەشەى کرد کە بوونى حزبە کوردییە دژبەرەکانى کۆمارى ئیسلامى لە هەرێمى کوردستانى عێراق، بۆ هاووڵاتیانى هەرێم دەبنە مایەى "نائەمنی و کێشە". ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزە چەکدارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان تەنیا لە ناوچە کوێستانییەکانن و چالاکییەکانیان لەسەر بنەماى بەرگرییە بەرامبەر هێرشەکانى سوپاى تیرۆریستى پاسداران.

ئەم بەرپرسەى دەفتەرى خامنەیی بانگەشەى ئەوەشى کرد کە ئەم حزبانە "دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانى ئەمریکا وهەندێک دەزگاى هەواڵگرى گەورە" هەبووە. کۆمارى ئیسلامى لە سەرەتاوە، چالاکى سیاسیی هەر جۆرە حزب و دامەزراوەیەکى بە شێوەى سیستماتیک و لە ژێر ناوى یاسا، قەدەغە کرد و چالاکى حزبە و ڕەوتە دژبەرەکانى ئایدۆلۆژیاکەى بە تاوان هەژمار کرد.