رفتن به محتوای اصلی

ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ١٥ ڕۆژى ڕابردووى ڕۆژهەڵات گەیشتنە ٦٧ کەس

ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ١٥ ڕۆژى ڕابردووى ڕۆژهەڵات گەیشتنە ٦٧ کەس
AvaToday caption
posted onJanuary 23, 2021
noدیدگاه

ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم دوایییە کوردستان ڕووی لە زیاد بوونەوە و لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا بە شێوەی مامناوەند ڕۆژانە پێنج هاووڵاتیی لە ڕۆژهەڵات لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.

 

ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ بەفرانباری لەگەڵ دەستبەسەرکردنى سێ هاووڵاتیی دیکە لە پیرانشار، هاووڵاتییەکیش بە ناوی "پشتیوان نەبی زەرگتەن" تەمەن ٣٧ ساڵە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شاروە دەستبەسەر کراو و بۆ شوێنێکی نادیار برا.

ڕێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو بڵاوى کردەوە کە ڕۆژی پێنجشەممەش هاووڵاتییەکی بۆکانی بە ناوی "مەحیەدین شامە" دەستبەسەر کراوە، واتە بە گشتى ڕۆژی سێشەممە لە بۆکان لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی دیکەش دەستبەسەر کراون. ڕۆژی ڕابردووش، هاووڵاتییەکی سەقزی بە ناوی "عەتا(شەماڵ) ڕەحمانزادە" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەقزەوە دەستبەسەر کراوە. بەم پێیەش لە ١٥ ڕۆژى ڕابردوو نزیکەى ٦٧ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، نەغەدە، ڕەبەت، پیرانشار، سەقز، بانە، مەریوان، سنە، کەلاتەرزان، سەوڵاوا و کرماشان دەستبەسەر کراون کە تەنیا پێنج کەسیان ئازاد کراون.