رفتن به محتوای اصلی

لە زیندانى سراوان ٢٥٠ کەس تووشى کۆڕۆنا بوون

لە زیندانى سراوان ٢٥٠ کەس تووشى کۆڕۆنا بوون
AvaToday caption
posted onAugust 13, 2020
noدیدگاه

بە پێى ڕاپۆرتى تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى، سەرچاوەیەکى خۆجێیی ڕایگەیاندووە کە کۆڕۆنا تەنگى بە پارێزگاى سیستان و بەلوچستان هەڵچنیوە.

 

ئەم ڤایرۆسە مەرگاوییە تووشى زیندانەکانى ئەم پارێزگایە بووە و بە هۆى گوێپێنەدان و پشتگوێخستنى بەرپرسان و نەبوونى پێداویستییە تەندرووستییەکان و هێشتنەوەى زیندانییەکان لە سلوولەکانیان بە قەرەباڵغى و دەستپێڕانەگەیشتنیان بە دەرمان و پزیشک، هۆکار بووە بۆ ئەوەى کە ئەم ڤایرۆسە زۆرتر بڵاو ببێتەوە.

تا ئێستا لە کۆى گشتى زیندانییەکانى زیندانى شارستانى سراوانى پارێزگاى سیستان و بەلوچستان، زیاتر لە ٢٥٠ کەس تووشى کۆڕۆنا بوونەتەوە. هەروەها ١٥ کەس لە پاسەوان و خزمەتگوزارانى زیندانەکەیش تووشى ئەم ڤایرۆسە بوونەتەوە و سەرۆکى زیندانەکەیش پێشتر بە هۆى ئەم نەخۆشییە جیهانییەوە مردووە.