رفتن به محتوای اصلی

پاسدار ئیسماعیل قائانى لە لێوارى دەستبەسەرکردن!

پاسدار ئیسماعیل قائانى لە لێوارى دەستبەسەرکردن!
AvaToday caption
posted onJuly 24, 2020
noدیدگاه

تایبەت بە ئاڤاتودەى

بە پێى ڕاپۆرتى گەیشتوو بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتوودەى "فڕۆکە ئەمریکییەکان چاودێرى فڕۆکەیەکى مەدەنى ماهانین کردووە لە ئاسمانى سوریە، چونکە ئیسماعیل قائانى فەرماندەى سوپاى قودسى تێدا بووە. هەر بۆیە هۆشدارییان پێ داوە و ویستوویانە بینیشێننەوە و دەستبەسەرى بکەن، بەڵام فڕۆکەوانەکە سەرپێچى کردووە. فڕۆکە ئەمریکییەکانیش بە هۆى بوونى موسافیر و کەسانى سڤیل، تەقەى لە فڕۆکەکە نەکردووە!"

 

سەرچاوە تایبەتەکەى ئاڤاتودەى باسى لەوە کرد کە ٢٧ کەس لە فەرماندە و کادیرانى سەرەکى سوپا لەگەڵ پاسدار قائانى فەرماندەى سوپاى قودس سوارى بەەشى بێزنس کڵاسى فڕینى ژمارە ١١٥٢ى ئەیرباسى ماهان بوون. هەندێک لە بازرگان و بنەماڵەکانیشیان لەگەڵیان بوونە. بەرەو لوبنان چوونە تا چاویان بە حەسەن نەسروڵا ڕابەرى حیزبوڵاى لوبنان کەوێت.

بە ئاشکرابوونى ئیسماعیل قائانى و فەرماندەکانى سوپا لەم فڕۆکەیە، پاش دابەزینێکى کورت و دابەزاندنى هەندێک لە مووسافیرەکان دووبارە گەڕاونەتەوە بۆ تاران. ئەم فڕۆکەیە ئەگەر هەڵگرى فەرماندەى سوپاى قودس نەبوایە، سەرەڕاى وەڵامى ئەرێنى بە ئاگادارکردنەوە و هۆشدارى نیشتنەوەى لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکییەکان، ئەوا لە ناکاو بەرزى خۆى بە شێوەیەکى زۆر مەترسیدار کەم نەدەکردەوە و لە زەوی نزیک نەدەبووەوە تا لە دەستى فڕۆکە شەڕکەرەکانى ئەمریکا ڕابکات.

هەموو سەرنشینەکان، ئەندامى بنەماڵەى فەرماندەکانى سوپا بوون کە بۆ پاراستنى قائانى، گیانیان خراوەتە مەترسییەوە.

ئەمریکا دەبێت بە هاوکارى سویس، بەر بە دابەزین و نیشتنەوەى فڕۆکەکانى هەڵگرى فەرماندەى سوقاى قودس و فەرماندەکانى دیکەى سوپاى تیرۆریستى پاداران بگرێت.

خەڵکى ئێرانیش دەبێت هۆشیار بن و نابێت بە فڕۆکەى ماهان سەفەر و گەشت بکەن. کۆمارى ئیسلامى بۆ ئامانجە تیرۆریستییەکانى خۆى، قەڵغانى ئینسانى بەکار دەهێنێت!