رفتن به محتوای اصلی

بازاڕی مێژوویی سەقز لەبەردەم وێرانی و پیلانێکى گەورەدایە

بازاڕی مێژوویی سەقز لەبەردەم وێرانییەکى گەورەدایە
AvaToday caption
posted onJuly 11, 2020
noدیدگاه

بازاڕی مێژوویی سەقز کە مێژوویەکى کۆنی هەیە، بەڵام ئێستا لەبەر سیاسەتە جیاکارییەکانى کۆمارى ئیسلامى لەبەردەم وێرانبوونێکى گەورەدایە.

 

چەندین ساڵە بڕیار وایە بازاڕی مێژوویی سەقز نۆژەن بکرێتەوە، بەڵام میراتى فەرهەنگى کۆمارى ئیسلامى ڕێگەى نەداوە کارى لەسەر بکرێت، هەرچەندە پشکەکەى ئیسماعیل ئەبریشمچى کە کەسێکى یەهودى بوو و بڕیار وابوو نۆژەنى بکاتەوە، فرۆشراوە بە کەسێکى دیکە بە ناوى دلێر شەکەرى تا ئەو کارەکە بکات.

بڕیار وابوو دلێر سەرپەرشتى دوکانەکان و قەیسرەییەکە (کاروانسەراکە) بکات، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەمە دۆخى دووکان و کاروانسەراکەیە کە لە وێنەکاندا دەیبینن.  بە گوتەى یەکێک لە شاهیدان، ئەم پیاوە و چەند یاوەرێکى شەوانە لە نێو دووکانەکان دەڕاب و دەروازەکان دادەکێشنە خوارەوە و دایدەخەن و ڕۆژانە خاکێکى زۆر کە نەدەزانرا لە کوێوە هاتووەتە دەرێ دەڕێژرایە دەرەوە.

ئێستا نزیکەى دە ساڵە کە خۆڵى نێو دووکانەکان دەهێنرێتە دەرەوە و میراتى فەرهەنگیش فزەیەکى لێوە نایێت. هەروەها لە ڕێککەوتنێکیش کە لەگەڵ خاوەن دووکانەکان کراوە، ناداپەروەریەکى گەورە و فرتوفێلێکى ناشیرین دەبینرێت. ئەو کەسانەى کە خاوەن چوار دانگ و نیو بوون بە حوکمى دادگا کرانە دەرەوە و دۆنگ و نیوێکیان پێ بەخشرا، لە کاتێکدا دووکاندارەکان هەموو دارایی دونیایان هەر ئەوەندە بوو، هەرچەندە زۆر بەدواداچوونیان کردووە، بەڵام نە فەرماندارى و نە شارەدارى و نە پارێزگار هیچیان بۆ ناکات و وەڵامیشیان ناداتەوە، چونکە وەک خۆیان دەڵێن "هەموویان دەستیان لەم پڕۆژەیەدا هەیە" و هەر بۆیە ئەوان و سوپا و دەوڵەتیش بە زۆر وەریانگرتنەوە و بەخشیانە ئەو کەسانەى کە سەر بە خۆیانن.

بازاڕى سەقز