رفتن به محتوای اصلی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشەکەی عەفرینی مەحکوم کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشەکەی عەفرینی مەحکوم کرد
AvaToday caption
posted onApril 29, 2020
noدیدگاه

لە راگەیەندراوێک کە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی سێشەممە ٩ی بانەمەڕ بڵاوی کردووەتەوە هێرشەکەی دۆینێی عەفەرین بە شەیتانی ناودێر کراوە و هاتووە بە پێی ڕاپۆرتەکان زۆربەی ئەوانەی بۆ کڕینی پێداویستی پێش لە بەربانگ هاتبوونە بازاڕ خەڵکی سڤیل بوون.

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکە هاتووە ئەمریکا پێداگری لەسەر جێبەجێبوون  وپشتیوانیکردن لە ئاگربەستی هەمەگیری سوریە دەکاتەوە. تەقینەوەکەی دۆینێ سێشەممە لە شوێنێکی پڕ هاموشۆی شار ڕوویداوە . بە پێی هەواڵی ڕۆیتێرز، وەزارەتی بەرگری تورکیە یەکینەکانی پاراستنی گەل بە بەرپرسی ئەو هێرشە ناساندووە.

یەکینەکانی پاراستنی گەل لە تویتێکدا بانگەشەی حکومەتی تورکیە لە مەر ئەوەیکە هێزەکانی یەپەگە تەقینەوەکەیان ئەنجام دابێت ڕەت کردەوە و شەوی ڕابردووش بە بڵاو کردنەوەی راگەیەندراوێک تەقینەوەکەی دۆینێی شاری عەرفینی مەحکوم کرد.

هیچ گرووپ و لایەنێک تا ئێستا بەرپرسایەتی تەقینەوەکەی دۆینێی شاری عەفرینی وەئەستۆ نەگرتووە. شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن ئەرتەشی تورکیە و هاوپەیمانیە ئیسلامیە تیرۆریستەکانی داگیرکراوە.

تورکیە لە دەستپێکی داگیرکردنی عەفرینەوە خەریکی گۆڕینی دێموگرافی ئەو شارەیە و تورکەمەن و عەرەبە سوننەکان  لە شارەکە جێگیر دەکات.