رفتن به محتوای اصلی

سوپاى پاسداران لە دێرەزوور بە بڵاوکردنەوەى هاوکارى چ پلانێکى هەیە؟!

سوپاى پاسداران لە دێرەزوور بە بڵاوکردنەوەى هاوکارى چ پلانێکى هەیە؟!
AvaToday caption
posted onApril 19, 2020
noدیدگاه

ئامادەکردن: سۆلین

 

چالاکوانانی نێوخۆیی باس لەوه دەکەن که بازرگانێکى نزیک لە حکومەتى ئێران، هاوکاری مرۆیی له شاری دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دابەش کردووە. و ئەم هاوکاریکردنه له کاتێکدایه که سوریا سەرقاڵى ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ یا هەمان کۆڕۆنایە، کەچى تاران بەم شێوەیە دەیهەوێت هەلومەرجەکە بقۆزێتەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەم ناوچەیه.

 

کاناڵی هەواڵدەرى "تواصل" که سەر به ڕژێمی بەشار ئەسەده، ڕۆژی دووشەممه بڵاوى کردەوە کە "حوسێن شاوێس ٧٠٠  کارتۆن کەلوپەلى خۆراک و بەتانی و دەرمانی له دێرەزوور دابەشی کردووه".. "به هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا که خەڵکی ناچار کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و هەموو کار و کاسپییەکى وەستاندووە، شاوێش بەسوودوەرگرتن لەم دۆخە خەریکى هاوکاریکردنى خەڵکانێکە کە بارودۆخى ئابوورییان تێک چووە و کرێکەیان دەدات."

کەناڵى "عین فورات" که بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات، ئەو هاوکارییانەی که شاوێس پیشکەشی کردووه بە هاوکارى سوپای پاسدارانی ئیرانی هەژمار دەکات.

هەروەها عەین فورات نووسیویەتى کە شاوێس خاوەنى کۆمپانیاى هاوردە و هەناردەکردنە کە وەک بریکارى تایبەت بە کاڵا ئێرانییەکان کەلوپەل دەهێنێتە نێو سوریاوە، بەمەش تاران پاڵپشتى شاوێش دەکات بۆ ئەوەى لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى مانگى پێنج سەرکەوێت.

بە پێى زانیارییەکانى عەین فورات، شاوێس زاواى عەدنان مەحموودى باڵیۆزى سوریایە لە ئێران. محەمەد سولەیمانیش کە یەکێک بوو لە گەورە یاریدەدەرەکانى بەشار ئەسەد و لە ساڵى ٢٠٠٨ى زایینى بە گوللە لە دەرەوەى تەرتووس کوژرا و وەک ڕاوێژکارى ئەمنى نیشتمانى بۆ بەشار ئەسەد کارى دەکرد و زۆر نزیک بوو لە حیزبوڵا و سوپاى پاسداران، خوشکى شاوێسى لایە و لە ساڵى ١٩٩٤ى زایینى زەماوەندیان کردووە و هۆکارێکى سەرەکى بووە لە دەوڵەمەندکردنى بنەماڵەى شاوێس.

به پیی راپۆرتی بەرنامەی میدێڵ ئیست دایرێکشنز، له ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ى زایینى، ڕیم ـى ژنى محەمەد سولەیمان دواى تیرۆرکرانى مێردەکەى، دەست به پەیوەندییەکانی پێشووی هاوسەرەکەی دەکاتەوە لەگەڵ حیزبوڵاى لوبنانى و سوپاى پاسداران.

میدێڵ ئیست دەنووسێت "لە ساڵى ٢٠١٣ى زایینى، ڕیمى خوشکى شاوێس دەزگاى خێرخوازى (الوعد الصادق)ى دامەزراندووە کە ناوەکەى لە قسە بەنێوبانگەکەى حەسەن نەسروڵاى ڕابەرى حیزبوڵاى لوبنانى وەریگرتووە". ڕاپۆرتەکەى میدێڵ ئیست کە ڕۆژنامەنووس زیاد عەوەز نووسیویەتى، پێداگرى لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە "ئێران هەوڵ دەدان لە دانیشتووانى دێرەزوور نزیک بێتەوە تاوەکو بتوانێت لە ڕێگەى هاوکارییە مرۆیی و خێرخوازانەکانییەوە مەشرووعیەت بۆ خۆى لەوێ دەستەبەر بکات.

شایەنى باسە ئەمە یەکەم جار نییە کە کۆمارى ئیسلامى لە ڕێگەى کارى خێرخوازییەوە هەوڵى داگیرکردن و دروستکردنى بنکە و بارەگا تیرۆریستییەکانى خۆى لە ناوچەکە دەدات و لە دەیان شوێنى ناوچەکە بەم پلانە چووەتە پێشەوە.