بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی هەواڵدەری بەیانی ئابوری، مامۆستای زانستگای ئەلزەهرا گووتویەتی: لە کاتێکدا ٢٠ ملیارد دۆلار بە هۆی گەندەڵیەکی گەورە لە ئێران چووەتە دەرێ و کەسیش لەو بابەتەوە وڵامدەر نییە، ئەوڕۆ بۆ ٥ ملیارد دۆلار دەستمان بۆ لای بانکی جیهانی و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان ڕاکێشاوە.
ئەو مامۆستایە لە درێژەدا باسی لەوە کردووە پاکێجەکانی پشتیوانی لە ئێران بەهیچ شێوەیەک بەش ناکەن و ئەوەش کە ئەو پاکێجانە لە لایەن کێ و چ کەسانێکەوە وەردەگیرێن گومانی زۆر هەیە.
زاغفەر لە درێژەدا گووتی: لە ١٠٠ هەزار ملیارد تمەن پاکێجی پشتیوانی کە دەوڵەت وەبەرچاوی گرتووە ٢٥ هەزار ملیارد تمەنی لە چوارچێوەی وامدا بە خەڵک دەدرێت و ٧٥ هەزار ملیارد تمەنی بڕیار وایە بدرێت بە نووسینگە ئابوریەکان و ئەو دابەشکردنە زۆر گوماناویە.
زاغفەر باسی لەوە کردووە ئەزموونی پێشووی دەوڵەت لە حاڵەتی هاوشێوەدا پێمان نیشان دەدات دەبێ نیگەرانی چۆنیەتی بڵاو بوونەوەی بین و ئەوەیکە دەبێ ڕوون ببێتەوە لەسەر کام بنەما ئەو یارانە دابەش دەکرێت. بە دڵنیاییەوە ئەو نیگەرانیە هەیە کە ٧٥ هەزار ملیارد تمەن لە نێو خزم و دۆست و ئاشنایان بڵاو بکرێتەوە.
ئەو کارناسە ئابوریە گووتی ئەوانەی بەڕاستی پێوستیان پێیە و بەرهەمهێنەرانی ڕاستەقینە لەو هاوکاریانە بێبەش دەکرێن و هیچ گارانتیەک بۆ دابەشکردنی عادڵانەی لە نێو کەسانێک کە پێویستیان پێهەیە نییە.
٣٧ ملیۆن دۆلار لە جێیەکی دیکە دزراوە
زاغفەر بە ئاماژە بە نیگەرانیەکانی لە ئیزنی هەڵگرتنی یەک ملیارد یۆرۆ لە سندوقی نەتەوەیی گووتی: لە کاتێکدا ئاغاکان ئیزنی هەڵگرتنی ئەو بڕە پوڵە لە سنوقی گەشەی نەتەوەیی دەدەن کە تا ئێستا ٣٧ ملیۆن دۆلار ئەرز بۆ هاوردەی دەرمان تەرخان کراوە کە هەموو جۆرە دەرمانەکان لە ناوخۆ بەرهەمدەهێندرێن و یەک دۆلاریش بۆ ئەو بابەتە بۆ بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی تەرخان نەکراوە.
بە گووتەی زاغفەر ئەوە نیشانی دەدات گەندەڵیەکی گەروە لە ئارادایە و لە چوارچێوەی ئەو سیستمە گەندەڵەدا هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت و ئەو ملیارد یۆرۆیە وەک ئەو ٢٠ ملیارد یۆرۆیەی ساڵی ٩٧ بۆ هارودەی ماشێن، مۆبایل و پێداویستی دیکە تەرخان کرا تەخشان پەخشان دەبێت و لەناو دەچێت.
زاغفەری پێی وایە بەهۆی ناڕوونی لە کارەکانی دەوڵەت لە دابەشکاری سەرچاوە مادیەکان هیچ گارانتیەک نییە گەندەڵی گەورە ڕوو نەدات.