رفتن به محتوای اصلی

یونسکۆ مەرجى بۆ تۆمارکردنى هەورامان هەیە

یونسکۆ مەرجى بۆ تۆمارکردنى هەورامان هەیە
AvaToday caption
posted onJanuary 6, 2020
noدیدگاه

 

یونسکۆ چەند مەرجێکی بۆ تۆمارکردنی جیهانی ناوچەی هەورامان داناوە کە یەکێکیان ڕاگرتنی دروستکردنی خانوو بە شێوەی مۆدێڕن و ئەمڕۆییە.

 

ماوەیەکە بەرپرسان و چالاکانی بواری فەرهەنگی هەوڵى تۆمارکردنی جیهانی ناوچەی هەورامانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەدەن و هەوڵ و گفتوگۆی زۆریش لە ئەو بوارە لەگەڵ بنکەی نێودەوڵەتی یونسکۆ دراوە، بەڵام ڕاوێژکاری باڵای یونسکۆ بە هێنانەئارای چەند مەرجێک ڕایگەیاند کە تۆماری جیهانی هەورامان لە تارمایی دایە.

ئێستا دابینکردنی ژێرخانە سەرەتاییەکان لەوانە ڕێگاوبان، پاراستنی پێکهاتەی نەریتی و ڕێگری لە دروستکردنی خانووی نوێ، فەرهەنگسازی لە نێو چین و کۆمەڵانی خەڵکی هەورامان لە سەرەکیترین کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم تۆماری جیهانی هەورامان هەژمار دەکرێن.

ئێستا دۆسیەی کۆکراو لە بوارە جیاوازەکان سەبارەت بە هەورامان تەواو بووە و دراوەتە یونسکۆ، بەڵام وادیارە کە لە هەندێک بواری ژێرخانی هێشتا ئەو ناوچە لەگەڵ کێشە و پێداویستی سەرەکی بەرەوڕوویە و دەبێ ئاوڕدانەوەیان لە سەر بکرێت.