
کەژاڵ بەسەرهاتی ڕاستەقینەی کچە خوێندکارێکی کوردە کە لە سنورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە هۆی ڕوداوێک کە بۆ براکەی دێتە پێش ناچار دەست دەداتە کۆڵبەری.
کەژاڵ لە تاران دەرس دەخوێنێ و لەدایکبووی یەکێک لە گووندە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. بە هۆی ڕووداوێک کە بۆ براکەی دێتە پێش، ناچار دەبێ بگەڕێتەوە ماڵەوە و دەست بکات بە کاری کۆڵبەری لە سنوورە شاخاوی و پڕ لە کەند و لەندەکان نێو باشور و ڕۆژهەڵات.
ئەو فیلمە بە ئەکتەری سەمیرا زەکایی و مریەم بوبانی لە لایەن ئارمین ئیساریان و سیناریۆیەک لە نیما یار درووست کراوە.
فێستیڤاڵى فیلمی تالین گرینگترین فێستیڤاڵى ئەوروپای باکورە و لە پەنا فێستیڤاڵەکانى بەرلین، ڤنێز، کان، سەن سێبەستیەن و کارڵۆواری بە یەکێک لە ١٥ فێستیڤاڵە بە نێوبانگەکانی دونیا هەژمار دەکرێت.
بیست و دووهەمین فێستیڤاڵى فیلمی شەوە تاریکەکانی تالین لە ڕۆژی ١٦ نۆڤەمبەر تا دووی دیسەمبەر (٢٥ی خەزەوڵەر بۆ ١١ی سەرماوەز) لە وڵاتی ئیستۆنی بەڕێوە دەچێت.