رفتن به محتوای اصلی

گۆڵف تودەی: بەرهەمی مانگانەی نەوتى هەرێمى گەیشتە ١ ملیۆن بەرمیل

گۆڵف تودەی: بەرهەمی مانگانەی نەوتى هەرێمى گەیشتە ١ ملیۆن بەرمیل
AvaToday caption
posted onAugust 22, 2019
noدیدگاه

ماڵپەڕی ئیماراتی گۆڵف تودەی سەر بە کۆمپانیای نەتەوەیی وزەی ئەبوزەبی "تاقە" ڕایگەیاند بەرهەمهینانی نەوت لە کێڵگەى نەوتى ئەترووش لە کوردستانی عێراق زیادی کردووە.

ئەوە یەکەمین جارە دوای دەستپێکردنی چالاکی بەرهەمهێنانی نەوت لەو ناوچەیە، ڕێژەی بەرهەمهێنانی دەگاتە مانگانە ملیۆنێک بەرمیل. بەرهەمهێنانی کۆمپانیای نەوتی ئیماراتی لە میدانی نەوتی باشووری کوردستان ساڵی ٢٠١٧ دەستی پێ کرد. کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە ٨٥ کیلۆمەتری هەولێر هەڵکەوتووە و بە یەکێک لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکان هەژمار دێت.

بۆ یەکەم جار و لە ساڵی ٢٠١١ى زایینى نەوت لەو ناوچەیە دۆزرایەەوە و ٦ ساڵ دواتر قۆناغەکانی بەرهەمهێنان و هەڵێنجانى دەست پێ کرا.

لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ئاستی بەرهەمهێنان لە سەرچاوە نەوتییەکانی ئەتروش زیادی کردووە و بە گشتی ١٧ ملیۆن بەرمیل نەوتی لێ بەرهەم هاتووە.