رفتن به محتوای اصلی

گرتنى ڕۆژهەڵاتییەکان لە لایەن سوپای پاسداران بەردەوامە

گرتنى ڕۆژهەڵاتییەکان لە لایەن سوپای پاسداران بەردەوامە
AvaToday caption
posted onAugust 10, 2019
noدیدگاه

هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵات و قۆڵبەستکردنیان، لە شاری ڕەبەت دوو کەس و لە کامیاران کەسێکیان دەستبەسەر کرد.

حەسەن کاروانچی تەمەن ٧٠ ساڵ و سمایل مەلاشێخی ئەو دوو هاوڵاتییەی خەڵکی ڕەبەتن کە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون و ئیستا بیسەروشێنن.

لە لایەکی دیکە و هەر لە ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ گەلاوێژ، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی چروسانەی ئەو شارەیان بە ناوی جەماڵ گودەرزی دەستبەسەر کرد.

تۆمەتی ئەو هاوڵاتییە کوردە پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان ڕاگەیەندراوە.