رفتن به محتوای اصلی

بەریتانیاش چووە نێو هاوپەیمانییەکەی ئەمریکا

بەریتانیاش چووە نێو هاوپەیمانییەکەی ئەمریکا لە کەنداو
AvaToday caption
posted onAugust 5, 2019
noدیدگاه

بن والاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند ئەو وڵاتە چووەتە ناو هاوپەیمانی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی فارس.  والاس ڕایگەیاند "ئێمە بە تامەزرۆییەوە کار دەکەین بۆ دیتنەوەی ڕێگەچارەیەکی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکانی گەرووی هورمز".

دومینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا، پێشتر گووتبوی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێ لە هاوکاری ئێران بە مەبەستی پاراستنی بەرجام. سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی بەریتانیا بە هەواڵدەری ڕۆیتەرزی گووتوە "ئامانجی پێکهێنانی ئەو هێزە، دابینکردنی ئەمنیەتی هاتوچۆی کەشتییەکانە و بەریتانیا نایهەوێ لە گەمارۆکاندا هاوکاری ئەمریکا دژ بە ئێران بکات".

دوای هاتنەسەرکاری بوریس جانسۆن لە بەریتانیا، پسپۆڕان پێیان وایە خوولێکی زێڕین لە پەیوەندی نێوان بەریتانیا و ئەمریکا دەست پێ دەکات و بەمەش کۆماری ئیسلامی زەرەرمەندی سەرەکی دەبێت. جێگەی ئاماژەیە ئەمریکا داوای لە ٦٠ وڵات کردووە کە بەشداری ئەو هاوپەیمانەتییە بکەن.

ئەوڕۆش لهێستان (پۆڵەندا) بەفەرمی پەیوەستبوونی خۆی بە هاوپەیمانییەکە ڕاگەیاند و لە لایەکی دیکە کۆریای باشووریش ڕایگەیاندووە بە بێ ئەوەی لە لایەن ئەمریکا داوایان لێکرابێ بە جددی لێکۆڵینەوە لە چوونە ناو ئەو هاوپەیمانییەتەکە دەکەن.