رفتن به محتوای اصلی

کۆماری ئیسلامی دایکی بەندکراوێکی سیاسی قۆڵبەست کرد

کۆماری ئیسلامی دایکی بەندکراوێکی سیاسی قۆڵبەست کرد
AvaToday caption
posted onJuly 23, 2019
noدیدگاه

فەرەنگیس مەزلوم دایکی سوهەیل عەرەبی ڕۆژی دووشەممە ٣١ پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە.

کەمپینی بەرگری لە مافی بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی لەو بارەوە بڵاوی کردووەتەوە هەشت کەس لە هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا دایکی سوهەیل عەرەبی لە ماڵی خووشکەکەی بووە چوون و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

فەرەنگیس مەزلوم چەند حەوتوو لەمەو بەر بە بڵاوکردنەوەی ویدیۆیەک ڕایگەیاندبوو کوڕەکەیان چەند جار لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەجەوە بردووە  بۆ قەرارگای ساروڵلای سوپای پاسداران و لەوێ لوتیان شکاندووە.

سوهەیل عەرەبی ڕۆژی ١٦ ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٢ بە هۆی بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک بابەت لە فەیسبوکەکەی لە لایەن هێزەکانی قەرارگای ساروڵلای سوپای پاسداران دەستبەسەر و لە دادگادا بە تاوانی جنێودان بە پێغەمبەری ئیسلام سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی بنەماڵەکەی و پارێزەرەکانی سوهەیل عەرەبی و دوای پێداچوونەوە بە سزای ناوبراو، سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە سیاسییە بۆ حەوت ساڵ و نیو زیندان و دوو ساڵ لێکۆڵینەوەی مەزهەبی بۆ سەلماندنی پەژیوانی و هەروەها دوو ساڵ نەچوونە دەر لە ئێران کەم کرایەوە.

شایانی باسە پێشتر بڵاو ببووە کە سوهەیل عەرەبی کە بەندکراوێکی سیاسی عەقیدەتییە لە ڕۆژی ٢٥ جۆزەردانەوە دەستی بە مانگرتن کردووە.