رفتن به محتوای اصلی

لە ئێراندا تێچوو هەڵدەکشێ و کواڵیتى دادەبەزێ

لە ئێراندا تێچوو هەڵدەکشێ و کواڵیتى دادەبەزێ
AvaToday caption
بەهای خزمەتگوزارییەکان لە باخچەی گوڵان )منداڵان( زیادی کردووە
posted onJune 20, 2019
noدیدگاه

 

بەڕێوەبەری کاروباری منداڵان و مێرمنداڵانی ناوەندی تەندروستی گوتی: لە کۆبوونەوەیێکی دامەزراوەی پاڵپشتی لە مافی بەکارهێنەران، پێشنیاری داوە تا بەهای باخچەی گوڵانەکان ۲۹٪ زیاد ببێت کە ڕادەی ئەم زیادبوونە لە پارێزگا جۆراوجۆرەکان جیاوازە.

 

بەهۆی مایەپووچی ئابووری کۆماری ئیسلامی پێوەری زیادبوونی بەهای خزمەتگوزارییەکان، هەڵکشانی بێ وێنەی پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵکە نەک شێوە و چۆنیەتی خزمەتگوزاری.

بەوتەی بەرکاهێنەرانی کەرتی خزمەتگوزاری ئاستی چۆنیەتی ئەم کەرتە بەهۆی بشێوی و نەبوونی چاوەدێری دروست و گەندەڵی، ڕۆژدوای ڕۆژ دادەبەزێت کەچی بەردەوامیش بینەری هەڵکشانی بەهاکانین.