رفتن به محتوای اصلی

کۆمارى ئیسلامى جامى ژەهرەکە دەخواتەوە

کۆمارى ئیسلامى جامى ژەهرەکە دەخواتەوە
ئێران پشت بە ڕوسیا دەبەستێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا
کۆمارى ئیسلامى لە ناچاریان گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن دەکات
posted onAugust 19, 2018
noدیدگاه

 

دیپلۆماتێکى پێشووى ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڵێت "سەرەڕاى هەڕەشە توندەکانى کۆمارى ئیسلامی ئێران بەرامبەر ئەمریکا، بەڵام لە کۆتاییدا تاران ناچار دەبێت لەگەڵ واشنتۆن بەناوبژیوانى رووسیا دانیشێت".

 

دەنیس رۆس، نێردەى پێشووى واشنتۆن بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و راوێژکارى پەیمانگەى واشنتۆن بۆ لێکۆڵینەوەى رۆژهەڵاتى ناوین ئاماژەى بەوە داوە "پێ دەچێت ئیران بە شێوەیەکى ناراستەوخۆ دەست دانووستاندنەکان بکات، چونکە بە شێوەى راستەوخۆ وەک خۆ بەدەستەوەدانە بۆ تاران". پێشبینى ئەوەشی کردووە "سەرکردەکانى ئێران سوود لە نزیکبوونەوەى دۆناڵد ترامپ و ڤلادیمێر پۆتین ببینن و لەو رێگەیەوە لە سەرکردەکانى مۆسکۆ نزیکتر ببنەوە".

 

رۆس لە وتارێکیدا کە لە گۆڤاری (فۆریس پۆلیسى) بڵاوی کردووەتەوە دەڵێت "سەرەڕاى کشانەوەى واشنتۆن لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە، بەڵام بەرەى پاڵپشتییەکانى ئەو ڕێککەوتنە روو لە زیادبووندایە". جەخت لەوەش دەکاتەوە "هەرچەند ئێران ئامادە نییە، رێککەوتنەکە هەموار بکرێتەوە و، بە کشانەوەى ئەمریکاش ئەگەری ئەوە بەدی دەکرێت گرێبەستێکى باشتر لە نێوان وڵاتان بێتە کایەوە".

 

پێدەچێت ترامپ، پێی وابێت "گەیشتن بەرێککەوتنێکى باشتر لەپرسى بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران دەرگاکان هێشتا واڵان"، هۆکارەکەش بۆ داخوازییەکى ئەو دێت کەداواى دانووستاندنێکى بێمەرجداری ئاراستەى بەرپرسانى تاران کرد، بەڵام لەلایەن عەلى خامەنەئی، رابەرى باڵاى ئێران ڕەتکرایەوەو، بەڵکو هەموو دانووستاندنێکیش لەگەڵ واشنتۆن قەدەغە کرد. پرسەکە گەیشتە قۆناغێک مەحمەد عەلی جەعفەرى، فەرماندەى سوپاى پاسدارانى ئێران باسى لەوەکرد "گەلى ئێران رێگە بە بەرپرسانى وڵاتەکەى نادات لەگەڵ شەیتانى گەورە دانووستاندن بکات". پێی وایە " ئێران کۆریاى باکوور نییە".

ئێران هەمیشە لە کۆتاییەکانى پاڵەپەستۆکەدا جامى ژەهرەکە دەخواتەوە

ئێران هەمیشە لە کۆتاییەکانى پاڵەپەستۆکەدا جامى ژەهرەکە دەخواتەوە

 

سەرەڕاى جیاوازی لەنێوان بیونگ یانگ و تاراندا هەیە، بەڵام ئەمەریکا بەهەمان هێڵى سیاسی و پاڵەپەستۆ دژى هەردوو وڵات بەکار بەهێنێت. دیپلۆماتە ئەمەریکییە باسى لەوەش کردووە "بەرزبوونەوەى نرخەکانى نەوت، ڕەنگە بتوانێت یارمەتى ئێران بدات و، قەرەبووى زیانی داهاتەکانى بکاتەوە، بەڵام ئەو وڵاتە سەرەتا چاودێرییەکى وردى کڕیارانى نەوتەکەى لە دواى 5 تشرینى دووهەم (خەزەڵوەر) دەکات"، کە قەدەغەکردنى کەرتى وزەش دەچێتەوە ژێر باری ئابڵۆقەکانى ئەمریکا.

 

لەبەشێکى دیکەى وتارەکەى رۆس لە فۆریس پۆلیسى لەبارەى ناوبژیوانەکەى پۆتین لە نێوان ئێران و ئەمەریکا دەشنووسێت "ڕەنگە پۆتین لە کۆبوونەوەى داهاتووی لەسەرەتاکانى 2019 پێشنیارێک بخاتە بەردەم هاوتا ئەمریکییەکەى، بۆ ئەوەى کۆتەکانی سەر بەرنامە ئەتۆمییەکان فراوانتر بکرێنەوە بۆ 10 تا 15 ساڵ، لە بەرامبەریشدا واشنتۆن سەرجەم سزاکان هەڵگرێت".

 

بەو شێوەیەش پانتایی هەناسەدانێک بە ڕژێمەکەى ئێران دەبەخشێت، تا بتوانێت لە لایەک سوود لە نرخەکانى لە پۆتین بۆ بەرژەوەندییەکانى خۆى بە کار بهێنێت، لە هەمان کاتیشدا سەرۆکى رووسیا وەک کەسایەتییەکى کاریگەر لە گۆڕەپانەکەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەربکەوێت.