رفتن به محتوای اصلی

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ئێران: لە ناڕەزایەتییەکاندا ١٥٠ قوتابی کوژراون

ئەنجوومەنی مامۆستایانی ئێران: لە ناڕەزایەتییەکاندا ١٥٠ قوتابی کوژراون
posted onFebruary 4, 2026
noدیدگاه

ئەنجوومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاند، لە میانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەدا، 150 قوتابی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.

ئەنجوومەنەکە لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کردووە، گیانلەدەستدانی ئەو قوتابیانە "بەرهەمی ڕاستەوخۆی سیاسەتی سەرکوتکردن، هەرزانکردنی گیانی مرۆڤ، گوللـەبارانکردنی خەونەکان و سڕینەوەی منداڵە لە هاوکێشەی داهاتوو."

لە ڕاگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی مامۆستایاندا هاتووە: "١٥٠ کورسیی بەتاڵی خوێندن نیشانەی ئەوەن چی لەو منداڵانە زەوت کراوە؛ مافی ژیان، مافی فێربوون و مافی گەورەبوون بێ ترس." دەشڵێت: "ئەو منداڵانە پێش ئەوەی بکوژرێن، چەندین جار لە قوتابخانە، شەقام و گێڕانەوە فەرمییەکان و لەو یادەوەرییەی دەسەڵات دەیەوێت کۆنترۆڵی بکات، سڕدراونەتەوە."

ئەنجوومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران، کە یەکێکە لە دامەزراوە پیشەییە دیارەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە، ڕەخنەی توند لە مامەڵەی دەسەڵات دەگرێت لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان و جەخت دەکاتەوە: "تاوەکو ئەو کاتەی ئەو کورسییانە بەتاڵ بن، هیچ داهاتوویەک ڕەوا نییە."