رفتن به محتوای اصلی

چوار هاووڵاتیی کورد بە کۆی گشتی ١٦ ساڵ زیندان مەحکووم کران

چوار هاووڵاتیی کورد بە کۆی گشتی ١٦ ساڵ زیندان مەحکووم کران
ڕەسمێک له چوار هاووڵاتی کورد که له لایەن دادگایەکی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای زیندانیان بەسەردا سەپاوه
دوا
posted onMay 12, 2024
noدیدگاه

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەكانی پیرانشار بە کۆی گشتی ١٦ ساڵ (١٩٢ مانگ) زیندانی سزا دران.

عوسمان دڵسۆز تەمەن ٦٤ ساڵ، ئاکام خزرزادە تەمەن ٢٦ ساڵ، هەژار دڵسۆز تەمەن ٢٨ ساڵ و سلێمان سالک تەمەن ٧١ ساڵ ناسنامەی ئەم چوارشارۆمەندەیه که بەپێی سیاسەتی فاشیستی و دژه مرۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران تووشی زیندان و نەهامەتی بوونه.

سەرچاوەی هەواڵی ئاواتودەی که کەسێکی نزیک به بنەماڵەی ئەم ئازیزانەی لەم بارەیه ڕایگەیاند، ئەم چوار هاووڵاتییە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی" حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

جێگای ئاماژەیه، سلێمان سالک بە ١٠ ساڵ زیندان، عوسمان دڵسۆز بە ٢ ساڵ زیندان، هەژار دڵسۆز بە ٢ ساڵ زیندان، ئاکام خزرزادە بە ٢ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.

پێشتر ئاواتودی له چەندین ڕاپۆرتی جیا باسی پێشڵکارییەکانی مافی مرۆڤ و بەربڵاوتر بوونی ئاستی سەرکوتی گەلی کوردی کردبوو.

هەر لەم پەیوەندییه، هێزه ئەمنییەکانی ئێران له چەند شوێنی سایین قەڵا، هەڵیانکوتاوه سەر ماڵ و حاڵی خەڵک و بەبێ پیشاندانی حوکمی دادگاه زۆرتر له حەوت کەسیان دەسبەسەر کردووه و گوازتوویانەتەوه بۆ شوێنێکی نادیار.

دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران ماوەی زۆرتر له ٤٥ ساڵه به کوشتن و گرتن و زیندانی کردنی شارۆمەندانی کوردستان لە هەوڵدایه دۆسەی کوردستان داخات و بابەتێک بەنێوی داخوازی نەتەوەیی کورد بسەڕێتەوه، بەڵام تەنیا بووەته هۆی ئاڵۆزتر بوونی بابەتەکه