رفتن به محتوای اصلی

ئەمریکا بەرامبەر تاقیکردنەوەی موشەکی ئیران بێدەنگ نابێ

ئەمریکا بەرامبەر تاقیکردنەوەی موشەکی ئیران بێدەنگ نابێ
posted onJanuary 17, 2019
noدیدگاه

 

مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تاوانبارکردنی کۆماری ئیسلامی بە درووستکردنی هەڕەشەی موشەکی جەختی لەوە کردەوە ئەمریکا لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی ئێران بێ دەنگ نابێت.

 

پەمپئۆ لە تویتێکدا بڵاوی کردووەتەوە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بڕیاڕی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل کردووە و هەروەها ئێران بەو کارەی کۆمەڵگەی جیهانی و ئەنجومەنی ئاسایشی بردووەتەە ژێر پرسیار. لە درێژەی قسەکانیدا پەمپئۆ دەڵێ هەڵدانی موشەک لە لایەن ئێرانەوە سەلمێنەری ئەوەیە کۆماری ئیسلامی لەهەوڵی بەرنامەی موشەکی پێشکەوتوودایە کە مەترسی لە سەر ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووست دەکات.

 وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە هەڵدانی مانگى دەستکرد دواجار دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێران لە درووستکردنی موشەکی کیشوەربڕ. پەمپئۆ ئەوەی نەشاردەوە کە ئەمریکا بەرامبەر ئەو هەوڵانەی ئێران بێدەنگ نابێ و لەگەڵ هاوپەیمان و دۆستەکانی، دژی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی دەوەستنەوە.

شایانی باسە ئەمریکا گەڵاڵەی هەوافەزای ڕژیمی ئێران بە هەوڵی ئەو وڵاتە دەزانێ بۆ پەرەدان بە بەرنامەی و توانایی هەڵگڕتنی کڵاوەی ئەتۆمی موشەکەکانیان.