رفتن به محتوای اصلی

وشکەساڵى و سەرمابردوویی و نەبوونى بیمە مۆتەکەى باخەوانەکانى جوانڕۆ

وشکەساڵى و سەرمابردوویی مۆتەکەى باخەوانەکانى جوانڕۆ
AvaToday caption
posted onApril 17, 2022
noدیدگاه

🌐  ئاڤاتودەی

▪️خراپى بەڕێوەبردنى وچارەسەرنەکردنى کێشەکان و پێشنەگرتن لە زیادەڕۆییەکان، واى کردووە کە وشکەساڵى ڕوو لە زۆر شوێنى کوردستان بکات و سەرمابردوویی ئەمساڵیش لەگەل وشکەساڵییەکە هۆکارن بۆ لەنێوچوونى بەشێکى زۆرى باخەکانى جوانڕۆ و دەوروبەرى.

عادل قادری بەڕێوەبەرى جیهادى کشاوەرزى جوانڕۆ ئەمەى پشتڕاست کردووەتەوە و گووویەتى: وشکەساڵى و سەرمابردوویی باخەکان بووەتە هۆى خەسار و زەرەر و زیانێکى زۆر لە باخەوانەکانى شارەکە. لە چەندین ساڵى ڕابردوو، کەمى ئاو واى کرد کە بەشێکى زۆر لە باخەکان وشک بێت و نزمبوونەوەى پلەى گەرما لە بەفرانبارى ساڵى ڕایردووش هاتە سەر کارەساتەکانى سەر باخەکانى شارەکە و زۆرێکى ترى لە باخەکان لەنێو برد.

جوانڕۆ کە نزیکەى ٢٠ هێکتار زەویی کشتوکاڵى و ٢٤٠٠ هێکتار باخى هەیە و دەیان جۆر بەرهەمى میوەى هەیە، کەچى ئێستا باخە هەنار و هەنجیرەکان تەواو لە نێو چوونە بەتایبەت لە شورێنە و بەشى کلاشى بە تەواوەتى وشک بوونە.

بە گشتى لە سەرمابردوویی بەفرانبارى ساڵى ڕابردوو، ٩٨٠ ملیار ڕیاڵ زەرەرى لە باخەکانى شارستانى جوانڕۆ داوە و وشکبوونى کانییەکان و چەمەکان و کەبوونەوەى ئاو، زەرەرەکە چەندین هێندە بووەتەوە. لە بەرامبەر ئەمەدا دەبوو کۆمارى ئیسلامى لە ڕێگەى جیهادى کشاوەرزییەوە بیمەى باخەوانان بداتەوە، بەڵام لەمەشدا دووبارە باخەوانەکان هیچیان دەست نەکەوت و زۆرێکیان ڕەنج بە خەسارى هەتاهەتایی بوونە.