رفتن به محتوای اصلی

بەشوودانی کچانی ١٣ ساڵ لە ئێران هەرای ناوەتەوە

بەشوودانی کچانی تەمەن ١٣ ساڵ هەرای لە ئێران ناوەتەوە
یاساغ کردنی بە شوودانی منداڵان ویستێکی گشتییە
posted onJanuary 2, 2019
noدیدگاه

 

مەعسومە ئیبتیکار جێگری سەرکۆماری ئیران: ئەگەر تەمەنی ١٣ ساڵ بۆ بە شوودانی کچان باشە دەبێ لە لەو تەمەنەدا کچان بتوانن دەنگ بدەن و ئیزنی سەیارە لێخوڕینیش وەربگرن.

 

پەڕلەمانی ئێران کە بەشێکە لە قەوارەی سیاسی ئیسلامی کۆماری ئیسلامی و یاساکانی لەسەر بنەمای شەریعەت دادەڕێژێ گەڵاڵەی یاساغ کردنی بە شوودانی کچانی تەمەن ١٣ ساڵی ڕەت کردەوە و ئەو کارەی پەڕڵەمان بووە هۆی ناڕەزایەتی چالاکانی مافی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی ئێران.

مەعسومە ئیبتیکار ڕۆژی دووشەممە لە کاتی چوون بۆ پارێزگای ئەلبورزدا گووتی پێشگرتن لە بە شوو دانی کچانی تەمەن ١٣ ساڵ ویستێکی گشتییە. لە درێژەی قسەکانیدا ئیبتیکار گووتی: بە پێی ئەو ئامارانەی هەیە ڕێژەی جیا بوونەوە و خەسارەکانی دیکە لە پڕۆسەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی منداڵاندا زیاتر دەبێت و پێویستە پەڕلەمان جارێکی دیکە پێداچوونەوە بەو یاسایەدا بکات.

جێگری سەرکۆماری ئێران تایبەت بۆ کارو باری ژنان و بنەماڵە وێرای ڕەخنە گرتن لە نەبوونی هاوئاهەنگی لە نێوان یاساکانی ئێراندا رایگەیاند: ئەگەر تەمەنی ١٣ سالان بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش باشە دەبێ هەموو یاساکانی دیکەش بگۆڕدرێن بۆ ئەوەی کچان بتوانن لە ١٣ ساڵیدا دەنگ بدەن، گەواهینامە وەرگرن و داوای تەڵاق بکەن.

گەڵاڵەی یاساغ کردنی بە شوودانی منداڵان لە ئەنجومەنی قەزایی و حقوقی پەڕلەماندا بە هۆی دژایەتی مەرجەعەکانی کۆماری ئیسلامی ڕەت کرایەوە.