رفتن به محتوای اصلی

تورکیە و هێزە جیهادییەکانی لە عەفرین گەورەترین جینۆسادیان ئەنجام داوە

تورکیە و هێزە جیهادییەکانی لە عەفرین گەورەترین جینۆسادیان ئەنجام داوە
AvaToday caption
posted onJanuary 7, 2021
noدیدگاه

 ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاندووە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە کە تورکیە و هێزە جیهادییە ئیسلامییەکان عەفرینیان داگیرکردووە، هەتا ئێستا ٦٧٤ کەسی سڤیلیان کووشتووە و ٧٣٤٣ کەسیان ڕفاندووە.

 

بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە، لە دوای داگیرکرانی عەفرینەوە، تورکیە دەستی کردووە بە گۆڕینی ناوی گووند و مەیدانەکانی ئەو شارە. ناوی مەیدانی ئازادیان بۆ مەیدانی ئاتاتۆرک گۆڕیوە.چوارڕێیانی نەورۆز بۆ چوارڕێیانی سەلاحەدین،  چوارڕێێانی کاوەی ئاسەنگر بۆ چوارڕێیانی چڵە زەیتون گۆڕدراوە.

هەر لەو ماوەیدا ٧٠ ژن کووژراون.

٦٩٦ هاووڵاتی سڤیلی عەفرین بەهۆی تۆپبارانی ئەرتەشی تورکیە بریندار بوون. ٣٠٣ کەس منداڵن و ٢١٣یان ژنن.

هەتا ئێستا ٣١٤ هەزار و ٤٠٠ دار لە لایەن تورکیە و تیرۆریستە ئیسلامییەکان بڕاونەتەوە و فرۆشراونەتەوە و زیاتر کە ١١ هەزار دار زەیتونیان سووتاندووە.

 ٧ گردی مێژووییان ڕووخاندووە. بە پێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤی عەفرین هێزە ئیسلامییەکان ٢٥٠ مالیان داگیرکردووە.

جیهادییەکانى تورکیە لە سوریە