رفتن به محتوای اصلی

١٠ درۆ لە ٢٠ خولەکدا!

١٠ درۆ لە ٢٠ خولەکدا! چاوخشاندنێک بە قسەکانی خامنەیی لە ساڵیادی مەرگی خومەینی
AvaToday caption
چاوخشاندنێک بە قسەکانی خامنەیی لە ساڵیادی مەرگی خومەینی
posted onJune 4, 2020
noدیدگاه

قسەکانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە ساڵیادی مردنی خومەینیدا هاوکات بوو لەگەڵ ناڕەزایەتیەکانی ئەمریکا و خامنەیی نەیتوانی دڵخۆشی خۆی لەوە بشارێتەوە. ئەو ناڕەزایەتیانە جێگەی سرنجی بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیش بووە.

 

ناڕەزایەتیەکانی ئەمریکا ئەو دەرفەتەی بە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامیدا بەو جۆرە خۆیان نیشان بدەن کە لە هەموو جیهان بە یەک شێوە ڕووبەڕووی ناڕەزایەتیەکان دەبنەوە. لە ڕاستیدا بەو شێوە پشتیوانی ناڕازیان دەکەن و هێرش دەکەنە سەر دەوڵەتی ئەمریکا.

ئەو پرسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش باسی لێوە کراو و بوو بە هۆی ناڕەزایەتی فائیزە هاشمی.

زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نووسیویانە کۆماری ئیسلامی بە گێرانەوەی خۆی ٢٣٠ کەس و بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز ١٥٠٠ کەس لە ناڕازیانی مانگی بەفرانباری کووشت و بۆیە بۆی نابێ قسە لەسەر خۆپێشاندانەکان بکات.

خامنەیی لە قسەکانی خۆیدا دوای ماوەیەکی زۆر شۆڕەوی وەک دووژمن ناوبرد و گووتی: بەشێک لە بەرەی دوووژمنانی ئێران شۆڕەوی بوو کە بەو دۆخە ڕووخا و بەشەکەی دیکە ئەمریکایە کە ئێستا دۆخی شپڕیوی دەبینن.

هەڵوێستی خامنەیی سەبارەت بە شۆڕەوی پێوەست بە کەشی سیاسی ناوخۆی ئێران جیاواز بووە. هاوینی ساڵی ١٣٦٨ ، رەفسەنجانی سەردانی شۆرەوی کرد و دوای ئەوە کۆماری ئیسلامی درووشمی نەمان بۆ شۆڕەوی لابرد.

 

ڕاپۆرت: ئێران وایر