مەجلیسی ئەمریکا گەڵاڵەی گەمارۆخستنە سەر بانکەکانی چینی پەسەند کرد
مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا ئێوارەی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد بۆ سزای ئەو بانکانە کە بازرگانی لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی چین دەکەن کە یاسای ئەمنیەتی هۆنگ کۆنگ جێبەجێ دەکەن.