بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بکوژاى فەرماندەکەى حدک لە هەولێر ددانیان بەوەدا نا کە کۆمارى ئیسلامى بە پارە تیرۆرەکەى پێ کردوون

بکوژاى فەرماندەکەى حدک لە هەولێر ددانیان بەوەدا نا کە کۆمارى ئیسلامى بە پارە تیرۆرەکەى پێ کردوون
AvaToday caption
posted onJuly 26, 2021
noبۆچوون

 ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتى ٢٦ى تەمووزى ٢٠٢١ى زایینى بەرامبەر بە (٤ى گەلاوێژى ١٤٠٠ى هەتاوى) لە دادگەی دووى تاوانی هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، دادگایی پێنج تۆمەتباری کوشتنی قادر قادری فەرماندەى حیزبی دیموکراتى کوردستان بەڕێوە چوو کە لە ڕێکەوتى ٧/٣/٢٠١٨ى زایینى لە بالیسان تیرۆر کرا.

 

 تۆمەتبارەکان لە ٤ پیاو و ژنێک پێک هاتوون و پلانەکەیان بە فەرمانى مەلا عوسمانى هیزۆپی خەڵکی پیرانشار جێبەجێ کردووە. لە دادگاکەدا، سێ تۆمەتباریان ددانیان ناوە بەوەدا کە قادر قادرییان کوشتووە و دووەکەى دیکەیان خۆیان بێبەرى کردووە لەو تاوانە.

گوتوویانە کە دەستێکی دەرەکی (مەبەستیان کۆمارى ئیسلامى بووە) بە پارە داواى کوشتنی قادر قادرییان لێ کردوون. بڕى پارەکەش ٤٠ هەزار دۆلار بووە کە دەکاتە یەک ملیار تمەنى ئێرانى.

ئەیاد کاکەیی، ئەندامی دەستەی پارێزەرانی دۆسیەی ئەم فەرماندەیەى حدک گوتى: بڕیارە ڕۆژی دووی مانگی ئاب، کە دەکاتە دووشەممەی هەفتەی ئایندە دووبارە دادگا کۆ ببێتەوە، کۆبوونەوەى دووبارەى دەگا بۆ بڕیاردانە لەسەر دۆسیەکە و سزادانی تۆمەتباران و داوامان لە دادگا کرد کە بە فەرمی تۆمەتباری سەرەکى کوشتنەکە ئاشکرا بکەن و بکوژەکانیش سزا بدەن.

شایەنى باسە ئەم فەرماندەیەى حیزبی دیمورکاتى کوردستان، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەمە ٢٠١٨ى زایینى، لە مەزارى شەهیدانى دیمورکات لە کۆیە بەخاک سپێردرا.

قادر قادری١

قادر قادری ٢

قادر قادری ٣

قادر قادری ٥