چالاکێکی سیاسی کورد بە ٥ ساڵ زیندانی سزاى ناحەق درا
سەکینە پەروانی، بەندکراوی سیاسی کە لە کوردەکانی خۆراسانە و لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین دەستبەسەرە لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیمی ئێران بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا.
سەکینە پەروانی، بەندکراوی سیاسی کە لە کوردەکانی خۆراسانە و لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین دەستبەسەرە لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیمی ئێران بە ٥ ساڵ زیندان سزا درا.
تایبەت بە ئاڤاتودەى:
سوپای پاسداران بە پێوەری سەردەشت و مەریوان و بانە ئاگری لە لێرەوارەکانی گەچساران لە کەهگیلویە و بوێرئەحمەد بەرداوە و لە ئێستاوە دەیهەوێ خەڵکی ئەو ناوچانە چاوترسێن بکات لە ئەگەری بەشداری بەربڵاویان لە بزووتنەوەی ڕزگاری نەتەوایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەبات بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی.
ڕێژەی تووشبووان بە کۆڕۆنا گەیشتووەتە سەرووی ٧٠٠ کەس و تەنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٦ کەس بەهۆی ئەو پەتایە گیانیان لە دەست داوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی لەژێر ناوی تیرۆرەکان و چالاکیە تیرۆریستیەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەیان بە هەوڵەکانی ئێران لە سەردەمی شۆڕشی ٥٧ەوە کراوە.<
هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زمان ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسیویەتی: دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا باسی لەوە کردووە ئەگەری هەیە ئەمریکا تاقیکاری ئەتۆمی بکات کە یەکەم جارە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا.
بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤاری فوربس لە نێوان ١٨ مارس هەتا ١٩ی مانگی مەی، ٦٠٠ ملیاردێری ئەمریکایی ٤٣٤ ملیارد دۆلار قازانجیان کردووە و بەو شێوە سامانەکەیان ١٥ لەسەد زیادی کردووە.
ڕاوێژکاری ئەمنیەتی کۆشکی سپی بە گووتنی ئەوەیکە دەوڵەتی چین پێبەندی ڕێککەوتنی پێشووی لەگەڵ هۆنگکۆنگ نەبووە و تەمای ئەوەی هەیە بە پێچەوانەی ڕێککەوتنەکان، زالبوونی خۆی لەسەر هۆنگکۆنگ زیاد بکات، هۆشداری دا بە پێکەن
ئەنجامی دوو تاقیکاری جیاواز لە ئەمریکا دەریدەخات کاریگەری دەرزی کۆڕۆنا لەسەر کۆمەڵێک مەیمون ئەرێنی بووە و جەستەی ئەو مەیمونانە بە درووستکردنی ئانتی بادی ڕووبەڕووی ئەو نەخۆشیە دەبێتەوە.
عەبدولناسر قەرەداش، ئەندامی پلەبەرزی داعش، باسی لە کووشتنی ٩٠٠ لاوی عێراقی لە پارێزگای ئەنبار کرد. ناوبراو لەو وتووێژەدا باسی لە کێشەی قوڵی چەکدارە عەرەب و نا عەرەبەکانی نێو داعش کردووە.