بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کتێبی وشەناسیی زمانی کوردی قسەى لەسەر کرا

ڕۆژی 20ی ڕەشەمە لە کۆڕێکدا خوێندنەوە بۆ کتێبی وشەناسیی زمانی کوردی کە لە لایەن سەعید کەرەمی نووسراوە کرا و تیایدا چەندین مامۆستاى زانکۆ و زمانزان قسەیان لەسەر کتێبەکە کرد.
AvaToday caption
ڕۆژی 20ی ڕەشەمە لە کۆڕێکدا خوێندنەوە بۆ کتێبی وشەناسیی زمانی کوردی کە لە لایەن سەعید کەرەمی نووسراوە کرا و تیایدا چەندین مامۆستاى زانکۆ و زمانزان قسەیان لەسەر کتێبەکە کرد.
posted onMarch 18, 2018
noبۆچوون

ڕۆژی 20ی ڕەشەمە لە کۆڕێکدا کە بە بەشداریی کۆمەڵێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کوردستانى شارى سنەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەڕێوە چوو، خوێندنەوە بۆ کتێبی وشەناسیی زمانی کوردی کە لە لایەن سەعید کەرەمی نووسراوە، کرا. ئەم کتێبەى کەرەمی کە لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسییەوە لە چاپ دراوە و ئەرکی هەڵسەنگاندنی کتێبەکەش لە سەر شانی بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی کۆلێجی زمان و ئەدەبیات بوو.

سەرەتادا دکتۆر ئومید قادرزادە وەک بەڕێوەبەری توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆى کوردستان لە سەر کار و چالاکییەکان و هەروەها بەرنامەکانی دیکەی توێژینگە بۆ ساڵی داهاتوو دوا. پاشان پەنێلێکی زانستی لە لایەن مامۆستایان، دکتۆر یادگار کەریمی، دکتۆر ڕەحمان وەیسی و دکتۆر زانیار نەقشبەندی بەڕێوە چوو؛ لەم پەنێلەدا جەخت کرایە سەر تایبەتمەندی و لایەنە جیاجیاکانی کتێبەکە و پاشان هەندێک پێشنیار و ڕەخنە ئاراستەی بەرهەمەکەی کاک سەعید کەرەمی کرا.

لە دوا بەشی کۆڕەکەدا چەند پرسیارێک ئاراستەی مامۆستایان و دانەری کتێبەکە کرا.