لێرەدا قسەى سێ کەسى توێژەر و پسپۆڕ لە پەیمانگەى واشنتۆن دادەنێین کە قسە لەسەر دەستى کۆمارى ئیسلامى لە عێراق دەکەن.
⚪️ جنێف عەبدە، توێژەر لە دامەزراوەى عەرەبی:
کۆمارى ئیسلامى هەرێمى کوردستان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بەغدا بەکار دەهێنێت!
▫️ بەرپرسانى ئێرانى دەیانهەوێت لە سەرکردە سوونەکانى عێراق نێزیک بکەونەوە.
▫️ زیاتر دەستیشیان خستووە نێو حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە.
▫️ هەرێمى کوردستان وەک کەرەستەیەکى سیاسى بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەى بەغدا بەکار دەهێنێت.
▫️ سزاکانى ئەمریکا ڕێگری دەکەن لەوەى کە کۆمارى ئیسلامى نەتوانێت وەک جاران دەست وەربداتە نێو عێراقەوە.
▫️ زۆرینەى چاودێران پێیان وایە کە عێراق خەریکە لە بن دەستى کۆمارى ئیسلامى دەرچێت.
⚪️ نەسیبە یونس، ئەندامى پەیمانگەى واشنتۆن:
کۆمارى ئیسلامى زیاتر لە بەغدا دەستى لە نێو هەرێمى کوردستان دەڕوات
▫️ هەرێمى کوردستان بۆ پەیوەندى لە ئێران دڵنیاترە تا بەغدا.
▫️ کۆمارى ئیسلامى بەڵێنى داوەتە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان بۆ زیاترکردنى دەسەڵاتەکەیان.
▫️ مەرجى ئەوەشى بۆ داناون کە دەبێت پەیوەندییەکانیان لەگەل حزبە شێعییەکان باشتر بکەن.
▫️ ڕێکخراوى بەدر و نوورى مالیکى و هاوپەیمانى فەتن ئەو لایەن و حزبانەن کە لە نێو مەرجەکەى ئێراندان.
▫️ کوردەکان بۆ جێبەجێکردنى ئەو خواستانەى ئەمریکا بۆى جێبەجێ نەکردن، ڕوویان لە ئێرانە.
▫️ تا ئێستا یەکێتى و پارتى باوەڕیان بە بیرۆکەکەى کۆمارى ئیسلامى کردووە.
⚪️ مایکڵ نایتس، توێژەر لە بەرنامەى لیڤەر لە پەیمانگەى واشنتۆن (پسپۆڕ لە بوارى سەربازى و ئەمنى لە ڕۆژهەڵاتى ناڤین):
کۆمارى ئیسلامى هەرێمى کوردستان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بەغدا بەکار دەهێنێت!
▫️ لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عێراق، کەمتر ئاوڕۆ لە ئێران درایەوە.
▫️ عێراقییەکان پێیان وابوو وڵاتەکەیان جارێ پێویستى بە چارەسەرە.
▫️ لە هەڵبژاردنەکانى عێراق گرنگى زیاتر بە کەسایەتییە نیشتمانییەکان درا.
▫️ گەمارۆى ئابوورى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى، پرسێکى گەرمى عێراقییەکانە.
▫️ بەشێک لە عێراقییەکان بۆ تێکنەچوونى پەیوەندییان لەگەڵ ئێران، بە پێویستى دەزانن ئەمریکا چاوپۆشییان لێ بکات.
▫️ بەشێکى تریان پێیان وایە دەبێ لەگەڵ ئەمریکا بن، چونکە بە گەمارۆکان ئابوورى وڵاتەکەیان دەبووژێتەوە.
▫️ ئەم بەشە پێیان وایە لەگەڵ ئەمریکا بوون، وڵاتەکەیان ڕزگار دەکات لە هەندێک کاڵاى خراپى ئێرانى.
▫️ بە شێوەیەى فراوان پەیوەندى عێراق و ئەمریکا ناهاوسەنگە و پێویستى بە پێداچوونەوەیە.
▫️ بەغدا داواى لە ئەمریکا کردووە بەرامبەر پرسى میلیشیا شێعەکان و گەمارۆى سەر ئێران و دیاریکردنى سەرۆکوەزیران نەرمى بنوێنێت.