Skip to main content

توێژەرێک: ئێران هەرێمى کوردستان بۆ کۆنتڕۆڵى بەغدا بەکار دێنێ

توێژەرێک: ئێران هەرێمى کوردستان بۆ کۆنتڕۆڵى بەغدا بەکار دێنێ!
ئەندامى پەیمانگەى واشنتۆن: کۆمارى ئیسلامى بەڵێنى داوەتە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان بۆ زیاترکردنى دەسەڵاتەکەیان.
پسپۆڕێکى سەربازى: پەیوەندى عێراق و ئەمریکا ناهاوسەنگە و پێویستى بە پێداچوونەوەیە.
posted onAugust 16, 2018
nocomment

 

لێرەدا قسەى سێ کەسى توێژەر و پسپۆڕ لە پەیمانگەى واشنتۆن دادەنێین کە قسە لەسەر دەستى کۆمارى ئیسلامى لە عێراق دەکەن.

 

جنێف عەبدە

⚪️ جنێف عەبدە، توێژەر لە دامەزراوەى عەرەبی:

کۆمارى ئیسلامى هەرێمى کوردستان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بەغدا بەکار دەهێنێت!

 

▫️  بەرپرسانى ئێرانى دەیانهەوێت لە سەرکردە سوونەکانى عێراق نێزیک بکەونەوە.

▫️  زیاتر دەستیشیان خستووە نێو حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە.

▫️  هەرێمى کوردستان وەک کەرەستەیەکى سیاسى بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەى بەغدا بەکار دەهێنێت.

▫️  سزاکانى ئەمریکا ڕێگری دەکەن لەوەى کە کۆمارى ئیسلامى نەتوانێت وەک جاران دەست وەربداتە نێو عێراقەوە.

▫️  زۆرینەى چاودێران پێیان وایە کە عێراق خەریکە لە بن دەستى کۆمارى ئیسلامى دەرچێت.

 

نەسیبە یونس

⚪️ نەسیبە یونس، ئەندامى پەیمانگەى واشنتۆن:

کۆمارى ئیسلامى زیاتر لە بەغدا دەستى لە نێو هەرێمى کوردستان دەڕوات

 

▫️  هەرێمى کوردستان بۆ پەیوەندى لە ئێران دڵنیاترە تا بەغدا.

▫️  کۆمارى ئیسلامى بەڵێنى داوەتە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان بۆ زیاترکردنى دەسەڵاتەکەیان.

▫️  مەرجى ئەوەشى بۆ داناون کە دەبێت پەیوەندییەکانیان لەگەل حزبە شێعییەکان باشتر بکەن.

▫️  ڕێکخراوى بەدر و نوورى مالیکى و هاوپەیمانى فەتن ئەو لایەن و حزبانەن کە لە نێو مەرجەکەى ئێراندان.

▫️  کوردەکان بۆ جێبەجێکردنى ئەو خواستانەى ئەمریکا بۆى جێبەجێ نەکردن، ڕوویان لە ئێرانە.

▫️  تا ئێستا یەکێتى و پارتى باوەڕیان بە بیرۆکەکەى کۆمارى ئیسلامى کردووە.

 

مایکڵ نایتس

⚪️ مایکڵ نایتس، توێژەر لە بەرنامەى لیڤەر لە پەیمانگەى واشنتۆن (پسپۆڕ لە بوارى سەربازى و ئەمنى لە ڕۆژهەڵاتى ناڤین):

کۆمارى ئیسلامى هەرێمى کوردستان بۆ کۆنتڕۆڵکردنى بەغدا بەکار دەهێنێت!

 

▫️ لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عێراق، کەمتر ئاوڕۆ لە ئێران درایەوە.

▫️ عێراقییەکان پێیان وابوو وڵاتەکەیان جارێ پێویستى بە چارەسەرە.

▫️ لە هەڵبژاردنەکانى عێراق گرنگى زیاتر بە کەسایەتییە نیشتمانییەکان درا.

▫️ گەمارۆى ئابوورى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى، پرسێکى گەرمى عێراقییەکانە.

▫️ بەشێک لە عێراقییەکان بۆ تێکنەچوونى پەیوەندییان لەگەڵ ئێران، بە پێویستى دەزانن ئەمریکا چاوپۆشییان لێ بکات.

▫️ بەشێکى تریان پێیان وایە دەبێ لەگەڵ ئەمریکا بن، چونکە بە گەمارۆکان ئابوورى وڵاتەکەیان دەبووژێتەوە.

▫️ ئەم بەشە پێیان وایە لەگەڵ ئەمریکا بوون، وڵاتەکەیان ڕزگار دەکات لە هەندێک کاڵاى خراپى ئێرانى.

▫️ بە شێوەیەى فراوان پەیوەندى عێراق و ئەمریکا ناهاوسەنگە و پێویستى بە پێداچوونەوەیە.

▫️ بەغدا داواى لە ئەمریکا کردووە بەرامبەر پرسى میلیشیا شێعەکان و گەمارۆى سەر ئێران و دیاریکردنى سەرۆکوەزیران نەرمى بنوێنێت.