بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ترسی خەڵکی ئێران لە گرانی لە ترس لە شەر زۆرترە

ترسی خەڵکی ئێران لە گرانی لە ترس لە شەر زۆرترە
AvaToday caption
posted onMay 20, 2019
noبۆچوون

 

هەواڵدەری ئاسۆشێتد پرێس ڕاپۆڕتێکی مەیدانی لە تارانی پێتەختی ئێران بڵاو کردۆتەوە و بۆچونی خەڵکی لەمەر هەلومەرجی ئەو وڵاتە پرسیوە. زۆربەی بەشدار بووان گووتویانە ترسیان هەیە لە خراپتربوونی ڕەوشی ئێران و هیوایان وایە ئێران و ئەمریکا دانوستان بکەن. لە کاتی گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئابوری ئەو وڵاتە تووشی قەیران بووە. حەشیمەتی ٨٠ ملیۆنی ئێران دەستو پەنجە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵاوسان نەرم دەکەن و دابین کردنی پێویستی ڕۆژانە بۆیان لە ڕۆن و نان هەتا گۆشت ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ چەتونتر دەبێتەوە.

 

ئێستا ناردنی کەشتی فرۆکە هەڵگری لینکۆڵنی ئەمریکا بۆ کەنداوی فارس و هەرەشەی سەربازی ئێران بەو حاڵەتەوە زیاد بووەهەواڵنێری ئاسۆشێتدپرێس کە قسەی لەگەڵ کۆمەڵێک کەس لە تاران کردووە لە ڕاپۆڕتەکەیدا بڵاوی کردۆتەوە زۆربەی ئەو کەسانەی قسەیانن لەگەڵ کردوون لە پیر و لاو هەتا پیاو و ژنی چارشێوە لەسەر یان لەچکە لەسەر باوەڕیان وابووە کە هیچ شەڕێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕوونادات بەلام ئەگەر شەڕ ڕووبدات ئەوان پارێزگاری لە وڵاتەکەیان دەکەن.

زۆربەی بەشدار بووانی ڕاپۆڕتەکە سەرەڕای بێ باوەڕی بە ترامپ باوەڕیان وابووە کە دەبێ ئێران و ئەمریکا دانوستان بکەن.خوێندکارێکی ٢٠ سالە بە ناوی ئەفرا گووتویەتی: سەرکۆماری ئەمریکا پێشبینی ناکرێ و هیچ کەس نازانێ کاردانەوەی گوونجاو لەبەرامبەر ناوبراودا چییە بەڵام بەو پێیەی ئابوری دوونیا لە لایەن ئەمریکاوە کۆنتڕۆل دەکرێت ئێمە بژاردەی زۆرمان نییە.زۆهرە کە ژنێکی ماڵدار و چارشێو بەسەرە و لە نوێژی هەینی گەڕاوەتەوە دەڵێ ئەگەر ئەمریکا توانیبای کارێک بکات تا ئێستا کردبووی و ناتوانێ هیچ غەڵەتێک بکات.

مەعسومە کە ژنێکی ٣٥ ساڵەیە و خۆی وەک فەرمانبەر ناساندووە بە هەواڵدەرییەکی گووتوە: کاتێک کەسێک دەیهەوێ ئێوە بترسێنێت مانای ئەوەیە ئامادەی شەڕکردن نییە. کەسێک کە بەڕاستی شەڕی دەوێ بێ پێشەکی دەست پێدەکات و ئاماژە بە هێرشی عێراق بۆ سەر ئێران دەکات.بە بڕوای ناوبراو ئەمریکا بە ناردنی کەشتی فرۆکەهەڵگر دەیهەوێ ئێران بترسێنێت.موحەمەد عەلی موقەدەم دانیشتووی جەوادیەی باشوری تاران کە کەم ئەندامێکی شەڕی ئێران و عێراقە بە ئاسۆشێتد پرێسی گووتوە: ئەگەر شەڕ ڕووبدات جارێکی دیکە ئامادەیە بچێتەوە بەرەی شەڕ و ئاشکرای کردووە سێ کوڕ و نەوەکانی هان دەدات بەرگری لە ئێران بکەن.

ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ بە ناوی ئارەزوو کە خاوەنی دوو منداڵە بەو جۆرە بۆچونی خۆی دەربڕیوە و گووتویەتی: پێم وایە دەبێ دەوڵەت دەبێ کارێک بکات بۆ ئەوەی شەڕ ڕوونەدات و گووتویەتی ئەگەر شەڕ باش بایە دۆخی ئەفغانستان و عێراق ئاوا نەدەبوو.شۆفێر تاکسییەک بە ناوی جەعفەر گووتوویەتی ئەگەر شەڕ ڕووبدات هەر دوو لایەن دۆڕاون. خەڵکی ئێران و ئەمریکا ژیرن و خوازیاری ئاشتین نەک شەڕکردن.خەڵکی ئێران زیاتر نیگەرانی گرانی بوون تاکو شەڕئاسۆشێتد پرێس ڕایگەیاندووە زۆربەی ئەوانە لەگەڵ ئەو هەواڵدەرییە قسەیان کردووە زیاتر نیگەرانی بازاڕ و گرانی بوون تا شەڕ.

ژنێکی ماڵدار بە ناوی سادقی گووتویەتی: هەلومەرجی ئابوری زۆر خراپە. خەڵکێکی زۆر بێکارن و زۆرکەس لەو هەلومەرجەدا کاریان لە دەست داوە. بە گووتەی سادقی زۆربەی لاوان ناتوانن کاری گونجاو ببیننەوە و ژیانی هاوبەش پێکبێنن و سەربەخۆ بن.زۆربەی ئەو لاوانەی کە جەژنی واژۆکردنی بەرجامیان لە ساڵی ٢٠١٥ گرت ئێستا و دوای هاتنە دەری ئەمریکا لە بەرجام لە بیری بەجێهێشتنی ئیراندان. لاوێک بە ئاسۆشێتد پرێسی گووتوە نیگەرانی پاشەڕۆژی ناڕوونی خۆیەتی و ناتوانی بەرنامەڕێژی بۆ بکات، ئێستا باشترین کار ئەوەیە بە جۆرێک لە ئێران بچییە دەر لە جێگەیەکی دیکە ژیان بکەی.