بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاسایشی کوردستان ٣٠ تروریستی دەستبەسەر کرد

ئاسایشی کوردستان ٣٠ تروریستی دەستبەسەر کرد
داعش، گروپێکی تیرۆریستی ئیسلامی
posted onFebruary 22, 2024
noبۆچوون

له درێژەی شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی کورد، هێزی ئاسایشی کوردستان له ئۆپراسیۆنێکی کەم وێنەدا، ٣٠ تیرۆریستی له باشووری نیشتمان دەستبەسەر دەکات. ئەم تیرۆریستانه سەر به ڕەوتی فیکری توندئاژۆی ئیسلامی یان هەمان داعشن.

رۆژی پێنجشەممە، ٣ی ڕەشمێ ١٤٠٢ هەتاوی، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "رۆژی ٢٩ ڕەزبەر، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیارییان دەستکەوت لەسەر بوونی دوو گروپ لە دەڤەری ( پشدەر و بتوێن) که لە رێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە فکرەی توندڕەویان وەرگرتووە و پیلانیان هەبووە بچنە ریزەکانی داعش و ببنە چەکداری ئەو گرووپە تیرۆریستی یە." 

 دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "ئەوانە ماوەی ٢٠ رۆژ خرانە ژێرچاودێری بەردەوام و  پاشان بەڕەزامەندی دادوەر لە ئۆپراسیۆنێکدا ٢٤ی سەرماوەز لە قەڵادزێ ١٠ تیرۆریست دەستگیرکران و دووانیان ئافرەتن".

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، دوو ڕۆژ دواتر، لێکۆڵینەوەکان چڕکرانەوە و لە هەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپراسیۆنێکی جیاجیا لە رانیە، قەڵادزێ، ژاراوە، حاجی ئاوا، شکارتە "٢٠ تیرۆریستی تر دەستگیرکران و رووبەڕوی یاساکرانەوە."

جێگای ئاماژهەیه به پێی وتەی چاودیرانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داعش له لایەن کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێرانەوه بۆ له نێوبردنی شۆڕشی گەلانی ئێران و له نێوبردنی هەرێمی کوردستان یان لانیکەم لاواز کردنی دەسەڵاتی کوردان له ناوچه دروستکراوه.

کارناسانی سیاسی لەو باوەڕەدان ئێران هەروەها دەیەویست به بیانووی هەبوونی داعش، دەرفەتی یاسایی بۆ چێ کردنی هێزێکی تیرۆریستی دیکه وەکوو حەشدی شەعبی بگوازێتەوه. ئێستا حەشدی شەعبی هێزێکی تیرۆرستی بەڵام یاسایی له عێراقه که نیوەی خاکی کوردستانی باشووریشی داگیر کردووه.