ڕێژیمى سوریا و پەکەکە ڕێک کەوتوون کە پێکەوە ئۆپەراسیۆنێک بۆ گرتنەوەى عەفرین ئەنجام بدەن. بڕیار وایە پاش گرتنەوەى عەفرین، یەپەگە بۆ ماوەیەکى دەسەڵاتى ئابوورى ناوچەکە بگرێتە دەستەوە و دواتر بیداتەوە دەست سوریە. ئەم نێزیکبوونەوەى پەکەکە لە بەشار ئەسەد پاش دوورکەوتنەوەى دێت لە ئەمریکا.
بۆ ئەم مەبەستە، هێزێکى گەورەى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) براونەتە ئەو بەشەى حەلەب کە لە بن دەستى هێزەکانى بەشار ئەسەدە، بۆ ئەوەى لە ئۆپەراسیۆنێکدا ڕۆژئاواى حەلەب و ناوچەکەى ئیدلب بگرنەوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە پلانێکە بۆ گرتنەوەى سنووره‌كانی عه‌فرین کە دەکەونە باكووری رۆژئاوای حه‌له‌ب. عەفرین لە لایەن هێزەکانى تورکیا و لە ئۆپه‌راسیۆنی چڵە زه‌یتون لەدەست هێزەکانى یەپەگە هێنرایە دەرەوە.
ئەمە وەک هەماهەنگییەکە لە نێوان هێزەکانى یه‌په‌گه کە سەر بە پهكهكەن لەگەڵ رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د. وەک لە سەرچاوە نێوخۆییەکانەوە بڵاو بووەتەوە "یەپەگە زیاتر لە ١٠٠٠ شەڕڤانى بردووەتە حەلەب و دوا کاروانیان نزیکەى ١٠٠ شەڕڤان بوونە کە لە ڕێگەى منبجەوە براونەتە حەلەب.
ئاژانسى ئەنادۆڵۆ بڵاوى کردەوە کە "چه‌كدارانی یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كان كه ئێران پشتگیری‌یان ده‌كات به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌كه‌ن كه ئەگەری هەیە له گونده‌واره‌كانی رۆژئاوای حه‌له‌ب ئه‌نجام بدرێت كه ده‌كه‌ونه ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سووری و له ناوچه‌كانی حه‌ییان، ئانادا، حورهیتان، ئورهیمه و مارەت ئەلعاتق و دارلعیزه پێك دێن".
کاناڵەکانى نێزیک لە یەپەگە بڵاویان کردەوە کە "زیاتر لە 3 هەزار شەڕڤان و 2 هەزار سەربازی سوپای سوریا و سەدان تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی قورس گەیشتنە شاری تل ـ ڕەفعەت و دەوروبەری، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئازادکردنی عەفرین".