بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نیشانەکانی تەسلیمبوونی ئێران بەرامبەر ئیسرائیل

نیشانەکانی تەسلیمبوونی ئێران بەرامبەر ئیسرائیل
AvaToday caption
کۆماری ئیسلامی ڕەزامەندی دەربڕی بە ئەنجامدانی کێبەرکێی وەرزشوانانی جۆدۆی وڵاتەکەی لەگەڵ وەرزشوانانی ئیسرائیلی
posted onMay 12, 2019
noبۆچوون

 

فیدڕاسیۆنی جیهانی جودۆ ڕایگەیاندووە لەگەڵ کۆمیتەی نەتەوەیی ئولەمپیکی ئێران بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی گەیشتووە و بەو پێیە کۆماری ئیسلامی بەڵینی داوە بە تەواوی پابەندی مەنشووری جیهانی ئولەمپیک بێت.

 

فیدراسیۆنی جیهانی جودۆ بە ئاماژەدان بە حاڵەتی زۆری بریندرابوونی لەناکاو، یاخود زۆر و کەمی کێشی وەرزشوانانی ئێرانی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ وەرزشوانانی ئیسرائیلی لە کێبەرکێ نێودەوڵەتییەکاندا لە ماڵپەڕی خۆی نووسیویەتی: زۆربەی چاوەدێران پێیان وایە لە نێوان ئەو حاڵەتانە و گوشار لەسەر وەرزشوانانی ئێرانی بۆ ڕووبەڕوونەبوونەوە لەگەڵ تیمی چەند وڵاتی دیاریکراو، بوونی هەیە.

بە پێی ڕاپۆڕتی فیدراسیۆنی جیهانی جودۆ بە هۆی ئەو ڕووداوانە و لە پێناو پشتیوانی لە وەرزشوانان و درووستکردنی دڵنیایی لە بەڕێوەچوونی دادپەروەرانەی یارییەکان ئەو بڕیارەی داوە. دوای بەدواداچوونەکانی فیدراسیۆنی جیهانی جودۆ و چەندین خولی دانیشتن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کۆمیتەی نەتەوەیی ئولەمپیکی ئێران لە نامەیەدا کە لە سەر ماڵپەڕی فیدراسیۆنی جیهانی بڵاو کراوەتەوە، پابەندی تەواوی وڵاتەکەی بە مەنشوری ئولەمپیک، پرەنسیپەکانی دژی هەڵاواردن و هەموو یاساکانی فیدراسیۆنی جیهانی وشۆ دەربڕیوە.

ڕۆژنامەی جروزالم پۆستی ئیسرائیلی ئەو هەواڵەی بەو تیترە بڵاو کردووەتەوە: ئێران لە داهاتودا لەگەڵ جۆدۆکارانی ئیسرائیل کێبەرکێ دەکات. ئەو ڕۆژنامە لە درێژەدا بە ئاماژەدانە خۆبواردنی وەرزشوانانی ئێرانی لە ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ جۆدۆکارانی ئیسرائیلی نووسیویەتی "کۆمیتەی نەتەوەیی ئولەمپیکی ئیران ڕایگەیاندووە وەرزشوانانی ئەو وڵاتە لە ئایندەدا لەگەڵ هەموو ڵاتانی دیکە و هەروەها ئیسرائیل کێبەرکێ دەکات".