بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیسرائیل بە فەرمی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئەمەریکا بۆ دابینکردنی سێیەم ئسکادرانی F-35 واژۆکرد

ئەمه ئەرکی ولاتانی ئازاده که پا:پشتی ئیسرائیل بن لە جەنگ دژ به تیرۆریسم. ئەم جەنگه داهاتووی ئاشتی له جیهان دەستنیشان دەکات.
ئەمه ئەرکی ولاتانی ئازاده که پاڵپشتی ئیسرائیل بن لە جەنگی دژ به تیرۆریسم. ئەم جەنگه داهاتووی ئاشتی له جیهان دەستنیشان دەکات.
posted onJune 4, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی سێ‌شەممه، ١٥ جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل به فەرمی ڕایگەیاند، ماوەیەک لەمەو پێش شاندێکی باڵای نیزامی ئەو وڵاته سەردانی ئەمریکایان کردووه و ڕێککەوتنێکیان واژۆ کردووە که بەپێی ئەو ڕێککەوتنه دەبێت ولایەته یەکگرتووەکان ٢٥ فڕۆکەی شەڕکەر له جۆری F-35 ڕادەستی تلاڤیو کەن.

ئەو ڕاگەیندراوه دەڵێت، ڕادەستکردنی ئەو کۆمەڵه فڕۆکەیه لە ساڵی ٢٠٢٨ەوە دەستپێدەکات و هەر ساڵ سێ بۆ پێنج فڕۆکە دەبێت ڕادەستی ئیسرائیل بکرێت.

بەو پێیه، ڕێژەی گشتی فڕۆکه شەڕکەرەکانی ئیسرائیل له جۆری F-35i دەگاته ٧٥ فڕۆکە. جێگای ئاماژەیه پێشتر تلاڤیو ڕێککەوتنی وەرگرتنی ٥٠ فڕۆکەی F-35ی لەگەڵ واشنگتۆن واژۆ کردبوو که تاکو ئێستا تەنیا ٣٦ فڕۆکەیان وەرگرتووه.

هەروەها، ئیسرائیل ڕایگەیاندووه که کۆی ڕێککەوتنەکە نزیکەی سێ ملیار دۆلارە و لە ڕێگەی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل دابیندەکرێت.